بەشداری کۆمیتەی ئاڵمان لە ٣١ـەمین ساڵوەگەڕی پارتی ئازادی کوردستان

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی  مای ٢٠٢٢ی زایینی بە بۆنەی ٣١ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ئازادی کوردستان  ڕێوڕەسمێک لە لایەن پارتی ناوبراوەوە لە شاری بێمل بە بەشداری کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان بەڕێوەچوو. لەو ڕێوڕەسمەدا لەسەر بانگهێشتی فەرمی پارتی ئازادی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی کاک پەرویز ئەمین‌عەشایری بەشدار بوون. بەڕێزیان وێڕای پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی پارتی ئازادی کوردستان باسێکی لەسەر هەلومەرجی ئێستای پێوەندیدار لە ناوچە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی پێشکەش کرد کە چۆن خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران لە ئاست سەرکووت و گرانیی دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە و دەسەڵاتدارانیان ئیدانە کرد و وێنەی ڕێبەرانیان دەسووتێنن و درووشمی دژی ڕژیم و ڕووخانی دەدەن. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ڕژیم لە پەلەقاژەی سەرەمەرگدایە ویەکێتی ناو ماڵی کورد لەو بەشە دەبێتە زامنی سەرکەوتن و بەپێکهاتنی ئوپۆزیسیۆنێکی ڕێکخراوی سەراسەری دەتوانرێت ئاواتی هەموو ئازادیخوازێک بێتە دی. لە کۆتاییدا وێڕای هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی خۆپێشاندانەکە هیوای ئەوەی خواست کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بێدەنگ نەبێت.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە دانمارک لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی لیستی ھاوپەیمانی لەو وڵاتە دیداری کرد

2 شه‌م 5 23 , 2022
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردان، “دانا ئەلیاسی” ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک لەگەڵ بەرپرسی بەشی پەیوەندی و ڕێکخستنی حیزبی Enhedlisten  لە هۆرسنس، هێدنستد، ڤایلە، بەڕێز “تووبیاس تۆرفینگ” کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا “دانا ئەلیاسی” باسێکی لەسەر کێشەی کورد بە گشتی و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد. […]

نوێترینەکان