ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ شەهید “نەسرەدین بریک” بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمە لە شاری” ئێسنـ”ـی ئاڵمان، ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٨ ساڵەی تێرۆری “نەسرەدین بریک”، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، “حیسام ئەحمەدی”، بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی کرد و بەو بۆنەوە پەیامێکی پێشکەش کرد.

“ئەحمەدی” لە بەشێک لە پەیامەکەیدا وێڕای مەحکوومکردنی تێرۆری “نەسرەدین بەریک”، ئاماژەی بە تێرۆر کرد وەک پرۆسەیەک لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە بۆ لەنێوبردنی ئازادیخوازانی کورد و بەتایبەت سەرکردایەتیی سیاسیی حیزبە کوردستانییەکان. هەروەها باسی لە ڕۆڵی ڕێژیمی ئێران لەو پەیوەندییەدا کرد کە وەک پەرەدەر و سەرچاوەی تێرۆریزم دێتە ئەژمار.

ناوبراو لە باسەکەیدا ئاماژەی بە حیزبی دێموکرات وەک قوربانیی سەرەکیی تێرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کرد و لەو بارەیەوە وتی: “دەتوانین بڵێین کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە یەکەم حیزبی سیاسیی کوردستان دێتە ئەژمار کە تێرۆر و پلانی تێرۆریستی بۆ لەنێوبردنی سەرکردەکانی بەڕێوە چووە کە تێرۆری شەهیدان دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی و دەیان کادر و پێشمەرگەی قارەمانی ئەو حیزبە، نموونەی ئەو ڕاستییەن”.

شایەنی باسە کە نەسرەدین بریک (ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە) بوو کە لە ڕێکەوتی ١٣ی فێورییەی ٢٠١٢ی زایینی لە ناوچەی چل‌ئاخ-ی سەر بە شاری حەلەب کەوتە بەر هێرشێکی تیرۆریستی نەیارانی و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە ڕێکەوتی ٢٢ی فێورییەی ٢٠١٢ی زایینی شەهید بوو.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

بومەلەرزەکەی "خۆی"، هەڵوێستی کوردستانیان و کەمکارییەکانی ڕێژیمی ئێران

هه‌ینی 2 28 , 2020
ڕۆژی یه‌كشه‌ممە، ٤ی ڕەشەمە، بوومه‌له‌رزه‌ شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێی هەژاند و لەو  بوومەلەرزەیەدا ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون و خەسارێکی ماددیی زۆریش بەر خەڵک کەوتووە. له‌ دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ كه‌ به‌ گوڕی ٥.٩ ڕیشتەر بوو، هەتا ئێستا‌ زیاتر لە ٢٠ جاری تر زه‌وی ئه‌و شارەی‌ هه‌ژاندووه‌. بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هێنده‌ به‌هێز […]

نوێترینەکان