رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٩/٢/٢٠٢٠ شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، لە سێمینارێکی سیاسی کە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن ئەو حیزبەوە پێک هاتبوو، بەشداریی کرد. شاندی حیزب کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان “ئیسماعیل عەلیپور”و “قادر ڕەسوڵی”، لە لایەن جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ، زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
لهوسێمینارهدا، ھەیئەتی کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکرات، پەیام و چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەشی هاوڕێیانی کۆمەڵە کرد.
لە پەیامی کۆمیتەی حیزبدا، وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە، تەئکید لەسەر گرینگیی پێوەندی و هاوکاریی نێوان هێزە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان، بەتایبەت لەم قۆناخە هەستیارەی مێژووی نەتەوەکەماندا کرابۆوە.