لە وڵاتی دانمارک سیمینارێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی دکتۆر قاسملوو بەڕێوە چوو

لە ڕێکەوتی ۱٨ی پووشپەڕدا کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە دانمارک بە هاوکاریی کۆمیتە ناوچەی ئاڵبوڕگ سیمینارێکی بۆ “ئەلبۆرز ڕۆئین تەن” ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێکخست.

سیمینارەکە بە سروودی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواتر “ئیقباڵ ساڵح پوور” بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی ئاڵبۆڕگ پەیامی کۆمیتەی گشتیی وڵاتی پێشکەش کرد و ژیان و ڕۆڵی سیاسیی ڕێبەری نەمر دوکتۆر “قاسملوو”ی بەرز نرخاند.

دواتر “ئەلبۆرز ڕۆئین تەن” باسێکی لەسەر هزری نەتەوەخوازی و ڕۆڵی کاریگەری ڕێبەری نەمر دوکتۆر قاسملوو لە بزاڤی ئازدیخوازی باس کرد.

“ڕوئین تەن” لە باسەکەیدا ئاماژەی بە بیری کوردایەتی لە خەباتی سیاسیی دوکتۆر قاسملوو کرد و جەختی لەوە کردەوە وێڕای ئەوەی زۆر جار لێکۆڵەران و شرۆڤەکاران دوکتۆر قاسملوو بە چەپێکی دێموکرات یا دێموکراتێکی چەپ پێناسە دەکەن، بەڵام کورد و کوردستان وەک چەقی باسە هزری لە هەموو قوناغەکانی ژیانی دوکتۆر قاسملوو ڕەنگی داوەتەوە کە توانیویەتی شوێنداریی زۆر ئەرێنی لەسەر خەباتی نەتەوەیی کورد دابنێت.

لە بەشێکی دیکەی سیمیناردا “ڕوئین تەن” لە لێهاتوویی دوکتۆر قاسملوو لە ڕێبەرایەتی‌کردن و دیاریکردنی سیاسەتەکانی حیزب بە جورێک کە خزمەتی مەسەلەی بنەڕەتیی نەتەوایەتی و هەروەها لە هەمانکاتدا خزمەت بە بابەتە کۆمەڵایەتی و کلتورییەکان بکات بەو شێوەیە هەموو ڕەهەندەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت.

دواتر پرسیاری بەشداربووان لەلایەن کۆڕگێڕەوە درایەوە.

دوا بڕگەی سیمینار گێڕانەوەی بیرەوەریەک لەسەر ڕێبەری نەمر لەلایەن پێشمەرگەی دێرینەوە “عەلی خانی” بوو.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

کۆڕیادێک بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە سوید بەڕێوە چوو

3 شه‌م 7 12 , 2022
کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاریی ناوەندی یەکیەتیی کوردان و یەکیەتیی ژنان و لاوان  کۆڕیادێک بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە وڵاتی سوید بەڕێوە برد. سەرەتای سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی  ئەی ڕەقیب  و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل  دەستی پێ کرد. پاشان پێشکەش کاری […]

نوێترینەکان