نوێنەری حیزبی دێموکرات سەردانی پارلمانی ئورووپای کرد

لە چوارچێوەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، “حیسام دەست‌پیش” نوێنەری حیزبی دێموکرات، لەگەڵ “ئەڤین ئێنجیر”، ئەندام پارلمانی ئورووپا دیداری کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی ڕێبەندان، “حیسام دەست‌پیش”، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە پارلمانی ئورووپا، دیدارێکی لەگەڵ “ئەڤین ئێنجیر”، ئەندام پارلمانی ئورووپا پێک هێنا.

لەم دیدارەدا لەسەر سێ بابەت باس کرا کە بریتی بوون لە: “هەڕەشەکانی سەر کوردی ڕۆژهەڵات لە کوردستانی باشوور، هەلومەرجی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵات و هەروەها هەوڵدان بۆ بەرجەستەکردنەوەی کردەوەی پێشێلکارییە مرۆییەکانی ڕێژیمی ئێران”.

“ئەڤین ئێنجیر” پاش تێبینی و پرسیارەکانی سەبارەت بە بابەتەکان، بەڵێنیی ئەوەی دا کە لە کاری کردەیی سەبارەت بە ڕەوشی کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە هەمان کاتدا ئاوڕدانەوە لە پرسی ڕێژیمی ئێران لە ئەمڕۆ و داهاتوودا، هاوکار بێت.

لە هەمان ڕۆژدا نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ “شارلی وایمێرز”، ئەندامی پارلمانی ئورووپا کۆ بووەوە.

لەو دیدارەدا نوێنەری حیزب بابەتەکانی پێوەندیدار بە پرسی کورد و پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی بەرجەستە کردەوە. لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەری حیزب هەوڵی دا بژاردە کردەییەکانی بخاتە بەردەست بۆ ئەوەیکە پارلمانی ئورووپا بە شێوەی کردەیی بەرەوڕووی ڕێژیمی ئێران ببێتەوە.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

چالاکانی مافی مرۆڤی ئاڵمانی و ئێرانی نامەیەکیان بۆ سەرکۆماری ئاڵمان نارد

شه‌م 2 22 , 2020
٧٠ كەسایەتیی سیاسی و چالاكی مافی مرۆڤی ئاڵمانی و ئێرانی نامەیەکیان بۆ سەركۆماری ئاڵمان نارد کە ناوبراو ئەمساڵ بهبۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان پیرۆزبایی لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران نەکات. ساڵی پێشوو، “واڵتر شتاینمایەر”، سەركۆماری ئاڵمان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شۆڕشی ئێران، بەفەرمی و لە ڕێگای نووسراوەوە پیرۆزبایی لە سەرانی ڕێژیمی ئێران كرد و بەم […]

نوێترینەکان