سێمینارێك بۆ ٨ـی مارس له‌ سوئێد به‌ڕێوه‌چوو

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ سوئێد بۆ بەرزڕاگرتنی هەشتی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان، سێمینارێکی بۆ ئەندامان و لایه‌نگرانی ئەو ڕێکخراوە لە شاری ڤێسترۆس بەڕێوە برد.

ئەم سێمینارە رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ـی مارس لەژێر ناوی ”بارودۆخی ژنان لە سێ بازنەی جیهان، ئێران و کوردستان“ لەلایەن خاتوو ناهید حوسەینی، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حدکا و ئەندامی دێرینی یەکیەتیی ژنان بەڕێوەچوو.

پرسی ژن له‌ مێژووی كۆن و تازه‌ى رۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها دۆخی مافه‌كانی ژن له‌سایه‌ى وڵاتانی داگیركار به‌تایبه‌ت له‌ ئێران، مژاری سه‌ره‌كیی سێمینار بوو.

هاوكات شاندێكی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە سوئێد بەشداری ئەم سێمینارە بوو و پەیامی کۆمیتە بەبۆنه‌ی هه‌شتی مارس لەلایەن مەولوود عه‌بدیلزادە به‌رپرسی كۆمیته‌ى گشتیی كۆمیته‌وه‌ خوێندرایەوە.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

نوێنەری حیزب لە دانمارک لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە

1 شه‌م 3 8 , 2020
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەسەر دۆخی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێک هێنا. ڕۆژی سيشەممە ١٣ی ڕەشەمە، “هەژار دەشتی”، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ خاتوو “کریستینە بیەرینگسترۆم”، کارمەندی وەزارەتی دەرەوە و بەرپرس لە کاروباری ئێران پێک […]

نوێترینەکان