سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستن لە خەڵكی کوردستان

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سەرکەوتنی بایکۆت لە ڕۆژهەڵات، سڵاوێکی شۆڕشگێڕانەی پێشکەش بە خەڵکی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سڵاوی شۆڕش و ڕاسانی ئەمجارەتان پێشکەش!

بە پێویستی دەزانین سپاس لە زەحمەت و ماندووبوونتان بکەین لە کاری تەبلیغیی بەردەوام و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەتان لەمەڕ بایکۆتی یازدەیەمین شانۆی ھەڵبژاردنی مەجلیسی ڕێژیم و پاشانیش لە ھەڵوێستیکی لێبڕاوانەدا بە نەچوونتان بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگدان نیشانتان دا کە پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات قۆناغێکی دیکەی لە سەرکەوتن بڕیوە و ڕووی ڕاستەقینەی ڕێژیمتان دوای ٤٠ ساڵ لە چەواشەکاری و ناڕاستی وەک خۆی ناسیوە.

ئەو ھەڵوێستە بەجێیەی ناوەندی ھاوکاری بۆ بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان و پشتیوانیی بێدرێغی ئیوە بوو بە مایەی خۆشحاڵیی سەرجەم خەڵکی کوردستان.

نە بەناو نوێنەرانی خولەکانی پێشوو توانیویانە یەکێک لە ھەزاران گرفت و ماڵوێرانیی خەڵكی کوردستان کەم بکەنەوە، نە ئەو بەناو نوێنەرانەش دەتوانن تۆزقاڵێک لە خەم و ئازارو سەرکوتەکانی سەر ئیوە لادەن.

ئیوە بەو ھەڵوێستەتان نیشانتان دا، ڕێژیمێک کە کاری سەرکوت، گرتن، ئێعدام و ماڵویرانکردنە، تەنیا وڵامی شیاو، بایکۆتی یەکدەنگ و جوابی دروستی ئێوە بوو.

ھەر وەک ڕێبەری شەهیدمان دوکتور قاسملوو لە وتەکانیدا دەڵێت: “ڕێگای سێیەممان نییە، یان لەگەڵ خەڵکی یان دژی خەڵک”.

سپاس و پێزانین بۆ سەرجەم ئیوە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

دەزگای ڕێکخستنی گشتی

٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی "ناوەندی هاوکاری" لە ئاستی بەرپرسانی باڵا بەڕێوە چوو

3 شه‌م 2 25 , 2020
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ئاستی بەرپرسانی باڵا بەڕێوەچوو وێڕای ئەوەیکە سپاسی خەڵکی کوردستان کرا کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کرد لەبارەی چالاکییەکان لە ناوخۆی وڵات گفتوگۆیان کرد. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ‌٥ی ڕەشەمە کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە […]

نوێترینەکان