شاڵاوێکی بەڕبڵاوی ڕاوەدوونان و گرتن و کوشتن و بێسەروشوێن کردنی گەنجان و لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماوەی ۲۲ ڕۆژی ڕابردوودا لە ئارا دایە و بەشێکی بەرچاو لە ئازادیخوازانی ڕۆژھەڵات کەوتوونەتە زیندانەکانی ئەو ڕێژیمەوە.
بەناوی ڕەوەندی کوردیی لەدەرەوە بەتوندی سەرکۆنەی ئەو جۆرە تاوان و سەرکوت کردنەی دەنگی ئازادیی گەلەکەمان دەکەین ، ئەو جۆرە ڕەفتار و کردەوانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەچنە خانەی تاوان و ڕەفتاری نامرۆڤانە دەرھەق بەخەڵکی بێ تاوان و سڤیل .
بەتوندی ئەو ئەو ڕەشبگیرییە ئیدانە دەکەین و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لەئاست ئەو تاوانانەدا ھەڵوێستیان ھەبێت و سنوورێک بۆ پاکتاوکردنی نەتەوەیی لەو بەشەی کوردستان دابنرێ و چیدی کچان و کوڕانی نەتەوەکەمان نەبنە قوربانیی دەستی تاوانی دوژمنان و ناحەزانی کورد .
بژی کورد و کوردستان / ناوەندی ڕەوەندی کوردیی لەدەرەوە