کۆبوونەوەی “ناوەندی هاوکاری” لە ئاستی بەرپرسانی باڵا بەڕێوە چوو

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ئاستی بەرپرسانی باڵا بەڕێوەچوو وێڕای ئەوەیکە سپاسی خەڵکی کوردستان کرا کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کرد لەبارەی چالاکییەکان لە ناوخۆی وڵات گفتوگۆیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ‌٥ی ڕەشەمە کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاستی بەرپرسانی یەکەمی حیزبەکان پێک هات.

بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوە باسێکی کورت لە سەر دۆخی سیاسیی ئێران و ئاکامی بە ناو هەڵبژاردنەکانی خولی ۱۱هەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بوو.

لەم پێوەندییەدا کۆبوونەوە لە سەر بەجێبوونی سیاسەتی ناوەند و تەحریمی ئەو بە ناوهەڵبژاردنە، هەڵویستی نەتەوەیی نیشتمانیی گەلی کورد و گەلانی ئێران، هەموو چین و توێژەکان و پێشوازیکردنیان لە بانگەوازی تەحریم دەستخۆشی کرد.

پاشان لەو کۆبوونەوەیەدا بەنیسبەت کار و چالاکییەکانی ناوخۆ و گرینگیدان بە خەباتی سیاسی، مەدەنی، جەماوەری و هەموو ڕەهەندەکانی دیکەی خەبات قسە کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا باس لە گرینگیدان بە پێوەندییەکانی ناوەندی هاوکاری لە ئاستی نێونەتەوەیی، ئێرانی و کوردستانی و میکانیزمی پێکەوە کارکردن کرا.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

خامنەیی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕاندەوە

3 شه‌م 2 25 , 2020
“عەلی خامنەیی” ڕێبەری ڕێژیمی ئێران وتوویەتی هۆکاری ئەوەیکە خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی نەکرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا و پڕۆپاگەندەی دوژمنان بووە. خامنەیی لە قسەکانیدا جارێکی دیکە به کەڵکوەرگرتن لە وشەی “دوژمن” و “دوژمن داتاشین” سەرپۆشی لە سەر جەنایەتەکانی خۆی دانا. ناوبراو جیا لە لەوەیکە هێرشی کردە سەر میدیا بیانییەکان، وتیشی خەڵک لە […]

نوێترینەکان