ڕێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە نۆرنبێرگ بە مەبەستی بەرز و پیرۆزڕاگرتنی یووبیلی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژی ٢٥ گەڵاوێژی ١٣٩٩دا ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەلایەن “حەسەن ڕەزایی” بەرپرسی کۆمیتەی نورنبێرگ پێشکەش کرا.

دواتر سروودێکی شۆڕشگێڕی لەلایەن هونەرمەند “خەبات مودەڕەسیـ”ـیەوە پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەدا “محەممەد ئەلبوستانی” تێکۆشەری دێرین و کادری پارتی سوسیالیستی کوردستان بەو بۆنەوە قسەی کرد و پەیامی پیرۆزبایی  پارتی سوسیالیستی کوردستانی پێشکەش کرد.

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا “ڕۆڵف” نوێنەری ناوەندی “هاوسێیەتی و پێکەوەژیان” بە زمانی ئاڵمانی پەیامێکی خوێندەوە و پیرۆزبایی لە حیزبی دێموکرات و گەلی کورد کرد.

پاشان یەیامی یەکیەتیی لاوان لەلایەن “یەعقووب مورادی” ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی لاوان لە شاری نۆرنبێرگ خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەدا پەخشانێک لەژێر ناوی گەلاوێژ لەلایەن “ئێبراھیم مەلاپوور”ەوە پێشکەش کرا.

بەهۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات ڕێکخستنەکانی حیزبی دێموکرات زیاتر لە ڕێگای ئانلایەن و بە پێکهێنانی وێبناری تایبەت و کۆبوونەوەی سنووردار لە پارکەکان مەراسمی ٢٥ی گەلاوێژیان بەڕێوە بردووه.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە سویس بەرز ڕاگیرا

4 شه‌م 8 19 , 2020
ڕۆژی یەکشەممە (٢٦ی گەلاوێژ) بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ یووبیلی ئەڵماسی و جێژنی ٧٥ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئیس ئەو یادە بەرز ڕاگیرا.  سەرەتای مەڕاسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕووحی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد. دواتر “ئازاد بیتاری” […]

نوێترینەکان