لە وڵاتی نۆڕوێژ دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و شانۆی هەڵبژاردن، خۆپێشاندان بەڕێوە چووە.
بە مەبەستی زیاتر شەرمەزارکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەقاودانی شانۆی هەڵبژاردن و پشتیوانی لە گەلانی وەزاڵەهاتوویی ئێران، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردان و ئێرانییەکانی دانیشتوویی وڵاتی نۆڕوێژ، بە دروشمی ” نا بۆ کۆماری ئیسلامی، بەڵێ بۆ ڕووخانی ڕێژیم”، خۆپێشاندانێک لەبەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری “ئۆسڵۆ” بەڕێوە چووە.
ئەم خۆپێشاندانە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێ کرد.
دواتر لەلایەن هەر دوو بەڕێوبەری بەرنامەکە، “خوسرەو قادری” و “مریەم سوڵتانی” بە دوو زمانی “کوردی و فارسی” بەخێرهاتنی بەشداران کرا و کورتەیەک لەسەر شانۆی ئەوجارەی هەڵبژاردن و بایکۆتی بەربەرینی خەڵک لەنێوخۆ و دەرەوەی ئێران پێشکەش کرا.
کۆمەڵێک لە حیزب و ڕێکخراوی “کوردستانی، نۆروێژی و ئێرانی” بەو بۆنەوە پەیامیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە :
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی “کوردی و فارسی”
پەیامی حیزبی کاری نۆڕوێژ
پەیامی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ
پەیامی صدای مردمان ایران
پەیامی حیزبی چپ ایران ( فدائیان خلق)
پەیامی حزب دموکرات مسیحی ایران
پەیامی کمیتە همبستگی برای حقوق بشر ایران ـ نروژ
پەیامی سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران
پەیامی ڕێکخراوی کوردی ـ نۆروێژی هاوپێوەندی لەگەڵ کوردستان
پەیامی فیدراسیۆنی زندانیانی سیاسیی کوردستان
نێوئاخنی ئەو خۆپێشاندانە، وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بایکۆتی هەڵبژاردن بە سێ زمانی کوردی، فارسی و نۆڕوێژی و بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێری بووە.
ئەو خۆپێشاندانە لەلایەن کۆمیتەی نۆڕوێژی ئەو ٩ حیزب و ڕێکخراوە ڕێک خرابوو کە بریتین لە:
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
حزب چپ ایران(فدائیان خلق)
سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران
صدای مردمان ایران
کمیتە همبستگی برای حقوق بشر ایران ـ نروژ
حزب دموکرات مسیحی ایران