ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندان “عەبدوڵڵا مام مەولانی سێوەتاڵی”، ناسراو بـە “عەبدوڵڵا سوور و عەبدوڵڵا پـەروانـە” پێشمەرگەیەکی دێرین  و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی لە  گوندی سێوەتاڵ سـەر بـە سـەردەشت لـەدایک بووە.

کاک “عەبدوڵڵا” ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا لە جێگای برا گەورەکەی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی پەهلەوییەوە بۆ خزمەتی ئیجباریی سەربازی دەسبەسەر کرا بەڵام ناوبراو ناچێتە ژێر بار و لە دەرفەتێکدا هەڵاتووە.

دوای ساڵێک ژیانی نهێنی لە ناوچەی سەردەشت داوی پەیوەندیگرتن بە حیزبی دێموکرات پەیوەست بە ڕیزەکان حیزب بووە.  ناوبراو تا ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لـەنێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات ماوەتەوە  و ساڵی ١٣٥٤ی پەیوەندی بە شۆڕشی بزوتنەوەی کوردستانی باشوور گرتووە.

 دوای شکەستهێنانی شۆڕش ناوبراو دیسان پەیوەست بـە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات بووەتەوە هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٥٩لـە ڕێزەکانی حیزبی دیموکرات وەک پێشمەرگە دەمێنێتەوە. دوای گـەڕانـەوەی پێشمـەرگـە بۆ کوردستانی  ڕۆژهەڵات لـە بـەڕێوەبردنی کاری حیزب لـە مـەقـەڕی حیزب لـەسـەردەشت و ناوچـەکانی و دەوروبەری ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە. ناوبراو هەمیشە وەک ئەندامی حیزب دەمێنێتەوە.

لـە کۆتایی ساڵی ١٣٧٨ وێڕای بنەماڵەکەی ڕوویان وڵاتی سوید کردووە و لە کار و چالاکییەکانی حیزبدا بەشدارییان هەبووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی بە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

کۆنفڕانسی کۆمیتە ناوچەی حیزب لە شاری ئیسکیلستوونای وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

3 شه‌م 3 8 , 2022
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی٢٠ـ ٢ـ ٢٠٢٢ی زایینی، کۆنفراسی کومیتەناوچەی شاری ئیسکیلستوونا بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی حیزب لەو شارە و دەورووبەری و لەژێر چاوەدێری کۆمیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.  سەرەتای کونفرانسەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی رەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل […]

نوێترینەکان