ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژ هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید “مووسا باباخانی” کە لە وڵاتی “دانمارک” بەڕیوە چوو، بەشداریی کرد.
هەیئەتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە “كوپێنهاگ” بە سەرپەرستیی دوكتور “سەعید سوڵتانپوور” لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید “مووسا باباخانی” بەشدارییان کرد.
لەو یادکردنەوەیەدا “سەعید سوڵتانپوور” پەیامی هاوخەمیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی پێشكەش بە بەشداربووان كرد.
“مووسا باباخانی” یەکێک لە تێکۆشەرانی دیاری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان بوو کە پێشتر ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و دواتر لهگهڵ لایهنی دیكهی دێموكرات درێژهی به تێكۆشانی خۆی دا و بوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حیزبە .
ئێوارهی ڕۆژی پێنجشهممه ١٤ی گهلاوێژ، تێكۆشهر “مووسا باباخانی” لهلایهن تێرۆریستانی سهر به كۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری هەولێری پێتەختی باشووری کوردستان شههید كرا.