پەیامی هاوخەمیی هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی سوئید بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد کاکەمەمی

هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی سوئید بۆ کۆچی دوایی کاک ”ئەحمەد کاکەمەمی” ئەدیب و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی هاوخەمییان ئاراستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئید کرد.

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە وڵاتی سوئید بەنیسبەت کۆچی دوایی کاک ”ئەحمەد کاکەمەمی” ئەدیب و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات، لە پەیامێکی هاوخەمیدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئید، بنەماڵە بەڕێزەکەیان، دۆست و هەموو کادر و پێشمەرگەکان کرد.

هاوکات هەر یەک لە لێژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان و ناوەندی سوئیدی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، لە دوو پەیامی هاوخەمیی جیاوازدا هێمایان بۆ کەسایەتی و خەباتی کاک ”ئەحمەد” کردووە و ڕۆڵ و کاریگەریی ناوبراویان لە تێکۆشانی نەتەوەیی و فەرهەنگیی کوردەکان لە تاراوگە بە تایبەتی لە وڵاتی سوئید بەرز نرخاندووە.

ئەو لایەنانە وێڕای بەداخبوونیان بۆ ئەو کۆچە، سەرەخۆشیی خۆیان بە حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی کۆچکردوو و هاوسەنگەرانی لە حیزبی دێموکرات ڕاگەیاندووە.

کاک “ئەحمەد کاکەمەمی” کەسایەتییەکی تێکۆشەر و خەباتکار، خەڵکی “مەهاباد” و دانیشتووی وڵاتی “سوئید” ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ستۆکهۆڵم دڵی گەورە و پڕ لە ئەوینی لە لێدان کەوت و کۆڕی یارانی بەجێ هێشت.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

لە وڵاتی نۆروێژ وێبینارێک بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بەڕێوە چوو

5 شه‌م 3 17 , 2022
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، وێبینارێکی بەبۆنەی ٢٥ی گەڵاوێژ ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، بە کۆڕگێڕیی “ڕووناک فەتحی” ئەندامی ناوەندی سیاسی و “محەممەدساڵح قادری” بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزب لە “هەولێر”، بەڕێوە برد. دەستپێکی وێبینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی ڕەقیب” […]

نوێترینەکان