لە “بریتانیا” ڕێوەڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ١٠ی خاکەلێوە بەڕێوە چوو

ڕۆژی چوارشەممە ۱۰ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی “بریتانیا” بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی١٠ی خاکەلێوە، بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەندامان و لایەنگرانی دانیشتووی ئەو وڵاتە ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ”ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان، دەستی پێکرد.

 پاشان ”فەرید دێهیم” بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە “بریتانیا”، ئامانجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە دیاریکردنی ١٠ی خاکەلێوە، وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بۆ ئامادەبووان، شی کردەوە.

“دێهیم” لە وتەکانیدا بەتایبەتی باسی کۆمار و “پێشوا قازی” و هاوڕێیانی بەگشتی کرد. ناوبرا لە درێژەدا باسی لەوەش کرد کە ڕژیمی “حەمەڕەزا شا” ئەو ڕاستیەی باش دەزانی کە کەسایەتی “پێشوا” لەو سەردەمەدا چە گرینگیەکی بۆ گەلی کورد و هەروەها ناوچەکەش هەیە، چوونکە لەو سەردەمەدا لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا بۆ یەکەم جار بوو کە حکوومەتێکی بە کردەوە دێموکراتیک دادەمەزرێ و پەیڕەوی لێ دەکرێ.

ئەو حکوومەتە دێموکراتیکەی کە لە ماوەی یازدە مانگدا مافی هەموو کەمینە نەتەوەیی و ئاینیەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری وەکوو مافی وەزیرەکانی کابینەکەی خۆی پاڕێزراو کرد.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا “فەرید دێهێم”، پەیامی کومیتەی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ١٠ی خاکەلێوە، ئاراستەی بەشداربووان کرد.

دواتر ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ پێشکەشکردنی لەوحی ڕێزلێنان و وەفا بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکە ئامادەبووان جارێکی دیکە پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان نوێ کردە کە درێژەدەری ڕێگای شەهیدان بن.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک ڕێوڕەسمێکی نەورۆزییان بەڕێوە برد

شه‌م 4 2 , 2022
یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک بە هاوکاریی ڕێکخراوی دانمارکی ”كافێ مێلێ فۆلک” لە شاری ”ئارغوس” له ڕێکه‌وتی ٧ی خاکەلێوە لە ڕێوڕەسمێکدا نەورۆزیان بەرز ڕاگرت. سەرەتا لەلایەن ”مینا عەزیزی” ئەندامی بەڕێوەبەری لاوان بەخێرھاتنی میوانان کرا و باسی لە مەبەستی گرتنی ئەو چالاکییە کرا. لە بڕگەی یەکەمدا ”دێنیز سرینچی” […]

نوێترینەکان