خۆپیشاندانێک دژی ڕێژیمی ئێران لە ئاڵمان بەڕێوە چوو

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، بە هاوکاریی ناوەندی پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئێران، خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم کۆنسولخانەی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتەدا بەڕێوە برد.

ڕۆژی هەینی، ٢ی ڕەشەمە، خۆپیشاندانێک لە شاری “هامبوورگـ”ـی وڵاتی ئاڵمان، بە مەبەستی پشتیوانی لە بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، لەلایەن گەلی کورد و باقیی نەتەوەکانی ئێران و مەحکوومکردنی جینایەتەکانی ڕێژیم، لە بەردەم کۆنسولگەریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەلایەن “کۆمیتەی هامبوورگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” و “ناوەندی پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئێران” بەڕێوە چوو.

لەو خۆپیشاندانەدا “شەهریار نەقشبەندی”، بەرپرسی “ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” لە هەرێمی ئورووپا بەشداریی کرد و بەو بۆنەوە وتارێکی پێشکەش کرد.

“نەقشبەندی”،\ لە قسەکانیدا وێڕای ئاوڕدانەوە لە مێژووی پڕ لە زوڵم و زۆری پتر لە چل ساڵی ڕێژیمی ئیسلامی دەرهەق بە گەلانی ئێران و بەتایبەتیش گەلی کورد، باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕێژیمی ئێران کرد و وتی: “لە سیستەمی ڕێژیمە دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکانی وەک کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، هەڵبژاردن هیچ جۆرە کاریگەرییەکی نییە و خەڵک ناتوانن نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن”.

ناوبراو هەروەها وتی، ئەوانەی دەچنە نێو مەجلیس و باقیی هەڵبژاردنەکانی تر، لە ڕاستیدا نوێنەری کۆماری ئیسلامین لە دژی داخوازییەکانی خەڵک.

لەو خۆپیشاندانەکەدا چەندین وتار بە زمانی فارسی و ئاڵمانی لەلایەن بەرپرسانی ناوەندی پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئێران و باقیی بەشدارانی تر خوێندرانەوە و پشتیوانیی خۆیان لە بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران دەربڕی.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

ناوەندی هاوکاری جەختی لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردنەکان کردەوە

شه‌م 2 22 , 2020
سێمینارێک لە وڵاتی سوئێد، بە دەستپێشخەریی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان بەنیسبەت بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە ئێراندا بەڕێوە چوو و جەختیان لەسەر بەشداری‌نەکردنی خەڵک لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمدا کرد. ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی ڕێبەندان، سێمینارێکی سیاسی بە دەستپێشخەریی “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان” لە شاری “ستۆکهۆڵم”، بەمەبەستی ڕوونکردنەوە و وشیارکردنەوەی خەڵک لە هەڵبژاردنی دەوری […]

نوێترینەکان