پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە دانمارک لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی لیستی ھاوپەیمانی لەو وڵاتە دیداری کرد

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردان، “دانا ئەلیاسی” ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک لەگەڵ بەرپرسی بەشی پەیوەندی و ڕێکخستنی حیزبی Enhedlisten  لە هۆرسنس، هێدنستد، ڤایلە، بەڕێز “تووبیاس تۆرفینگ” کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا “دانا ئەلیاسی” باسێکی لەسەر کێشەی کورد بە گشتی و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد.

دانا ئەلیاسی تیشکی خستە سەر سیاسەتە دژە مرۆییەکانی ئێران و پەیوەندیی ئێران بە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان و تێکدانی ئارامی و نانەوەی پشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها سیاسەتی حیزبی دێموکرات و ویستی گەلی کورد و گەلانی تری ئێران.

“تووبیاس” باسی لە پێکهێنانی کۆبوونەوەی بەرفروان و گرتنی پانێل کرد کە تێیدا نوێنەرانی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات، سیاسەتەکانی حیزب و دۆزی کورد لە ئێراندا بۆ سیاسەتوانانی دانمارکی بخەنە بەر چاو.

هەروەها لەسەر کۆبوونەوە و دیدارێک جەخت کرایەوە لەگەڵ “نیکولای ڤیلمووسن” پارلمانتاری ئەو حیزبە لە پارلمانی ئورووپا.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

کۆمیتەی دانمارک وێبینارێکی سیاسی-تەشکیلاتی بەڕێوەبرد

5 شه‌م 5 26 , 2022
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ ی مانگی مای وێبینارێکی سیاسی-تەشکیلاتی بۆ شەهریار نەقشبەندی جێگری رێکخستنی دەرەوەی وڵات و بەرپرسی هەرێمی ئورووپای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە دانمارک لە ژووری زووم بەڕێوەچوو. سەرەتای وێبینارەکە بە سرودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی […]

نوێترینەکان