کۆمیتەی دانمارک وێبینارێکی سیاسی-تەشکیلاتی بەڕێوەبرد

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ ی مانگی مای وێبینارێکی سیاسی-تەشکیلاتی بۆ شەهریار نەقشبەندی جێگری رێکخستنی دەرەوەی وڵات و بەرپرسی هەرێمی ئورووپای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە دانمارک لە ژووری زووم بەڕێوەچوو. سەرەتای وێبینارەکە بە سرودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان فاخر مەولودی بەرپرسی ڕێکخستنی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک بە نوێنەرایەتی کۆمیتە و هەموو ئەندامانی حیزب، بەخێرهاتنی شەهریار نەقشبەندی کرد و داوای لێ کرد باسەکەیان پێشکەش بکەن. ئەو خاڵانەی کە لە باسەکەی بەرێزیاندا ئاماژەی پێ کرا بریتیبوون لە: هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، و قەبوول نەکردنی بیروبۆچوونی جیاواز و زەبر و زەنگی ڕێژیم دەرهەق بە گەلانی بندەستی ڕێژیم و بە تایبەت گەلی کورد. هەروەها ڕۆڵی وشیاری گەلی کورد و نەچوونە ژێرباری خەڵکی کوردستانی بۆ سیاسەتە نگریسەکانی رێژیم بەرز نرخاند. لە تەوەرێکی دیکەی باسەکەیدا لەسەر شەڕی ئێران و عێراق و سەرقاڵکردنی خەڵک بەو شەڕە لە ژێر ناوی جۆراجۆرەوە دوا. لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا باسی لە ڕووخانی رێژیمی سەدام حوسێن و هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ بەرەوپێش بردنی سیاسەت و بەرنامەکانی خۆی لە ڕێگای دەست و پێوەندەکانی خۆیەوە کرد و ڕۆلی ئاژاوەگێڕانەی ڕێژیمی لە ناوچەکەدا بە مەترسیدار وەسف کرد و هاوکات هاتنی داعش و ڕۆڵ و پشتگیری کۆماری ئیسلامی ئێران لەو گرووپە تیرۆریستییە و زۆر خاڵی دیکە کڕۆکی قسەکانی بوون. لە بەشی کۆتایی وتەکانیدا، شەهریار نەقشبەندی ئاماژەی بە هێندێک باس و بابەتی تەشکیلاتی ناوخۆی حیزب و بە تایبەتی لە دەرەوەی وڵات کرد، کە دوای تەواوبوونی باسەکەی بەرێزیان، بەشدارانی وێبینار بە تێبینی و سەرنج و ڕەخنە و پێشنیاری خۆیان باسەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد و زۆر پرس و بابەتی بەکەڵک ئاماژەیان پێ کرا و دواتر لە لایەن شەهریار نەقشبەندی-یەوە وەڵام درانەوە.

شایەنی باسە کە وێبینار دوای دوو کاتژمێر و نیو کۆتایی پێ هات.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

دایکی شەهیدان "ڕەسووڵ و محەممەد عەزیزی" لە وڵاتی "سوید" ماڵاوایی لە ژیان کرد

3 شه‌م 6 7 , 2022
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی جۆزەردان، دایە “مریەم ڕۆستەم پوور” دایکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان “محەممەد و ڕەسووڵ عەزیزی” و خەڵکی گوندی “بێورانی خوارێ” سەر بە شاری “سەردەشت”، بەهۆی نەخۆشی لە وڵاتی “سوید” کۆچی دوایی کرد. شەهید “ڕەسووڵ عەزیزی” ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە گوندی “بێورانی خوارێ” لەدایک بووە و پاشان لە […]

نوێترینەکان