کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە “بلژیک” لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە سەرهەڵدانەکانی گەلانی ئێران بەشداریی کرد

ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییانەی گەلانی ئێران و بە تایبەت خۆپیشاندانەکانی “ئەلئەحواز” بەشداریی کرد.

“بەها ئیبراهیمی” بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە بلژیک بە نوێنەرایەتیی ئەو کۆمیتەیە وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی کۆمیتەی حیزب لە تەواوی سەرهەڵدانەکانی ئەلئەحواز، تیشکی خستە سەر بەیاننامەی دەزگای ڕێکخستن و پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە پشتیوانیی حیزب لە ویست و داخوازیی خۆپیشاندەران.

 هەروەها باسی لەوە کرد: “ئێمە وەک نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان لە دەرەوەی وڵات، پێویستە زۆرتر بۆ لەقاودانی کردەوەکانی ڕێژیم هاوکار و هاوڕا بین”.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

بەبۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی "زاهیر بەدری"، لەسەر گڵکۆی ناوبراو ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو

1 شه‌م 6 19 , 2022
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان، بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشان و هەروەها یەکەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی نەمر “زاهیر بەدری” ناسراو بە “بەبری کوێستان”، لەسەر گڵکۆی ناوبراو ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو. لەو ڕێوڕەسمەدا، کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی دانمارک و بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزب لە ناوچەی “میت یوولەند”، […]

نوێترینەکان