نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆنفڕانسی ساڵانەی “ئایپەکـ”ـدا بەشداریی کرد

ڕۆژانی یەکشەممە هەتا سێشەممە ڕێکەوتی ١١ هەتا ١٣ی ڕەشەمە، ڕێکخراوی “ئایپەک” کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆی لە شاری واشنتۆنی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا بەڕێوە برد.

“ئارش ساڵح”، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئامریکا لەسەر بانگهێشتی ئەو ڕێکخراوەیە لەو کۆنفڕانسەدا بەشداریی کرد.

لەو کۆنفڕانسەدا دەیان بەرپرسی سیاسی لە هەر دوو وڵاتی ئیسرائیل و ئامریکا و هەروەها سەدان لێکۆڵەر و ئاکادیمیسییەن بەشدار بوون.

لە هەر ڕۆژێکی ئەو کۆنفڕانسەدا لە هەر دانیشتنی گشتی کە هەزاران کەسی لە خۆ دەگرت، دەیان پانێلی وتووێژ لە چەندین هۆڵی جیاواز بە بەشداریی پسپۆڕ و سیاسەتوانان لەسەر بابەتە سەرەکییەکانی سیاسەت، پێوەندیی نێودەوڵەتی و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەڕێوە دەچوو.

بابەتی ئێران و هەروەها بابەتی کورد دوو بابەتی سەرەکیی پانێلە جیاوازەکانی نێو کۆنفڕانسەکە بوون.

ئەو کۆنفڕانسە هەروەها هەلێکی زۆر باش بوو بۆ کۆکردنەوەی لایەنە جیاوازەکانی بڕیاردەر لە سیاسەتی جیهانیدا.

بوونی کەسانی جیاواز لە بوارە جۆربەجۆرەکانی سیاسەت و کۆمەڵگە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەلێکی گرینگ بوو بۆ پێکهێنانی پێوەندی و ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوون.

“ئارش ساڵح”، نوێنەری حیزبی دێموکرات کە لەو کۆنفڕانسەدا بەشدار بوو، توانی لە پەراوێزی ئەم کۆنفڕانسەدا چەندین چاوپێکەوتن لەگەڵ کۆمەڵێک لە بڕیاربەدەستان و لێکۆڵەرانی سیاسەتی دەرەوەی ئامریکا پێک بێنێت.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

نوێنەری حیزبی دێموکرات و سوسیال دێموکرات لە سوید کۆ بوونەوە

هه‌ینی 3 6 , 2020
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمە، “حەمید تەیمووری”، نوێنەری پیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە سوید لەگەڵ “ئەنوەر کاکایی”، ئه‌ندامی یه‌که‌ی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات لەگەڵ ناوەندی سوسیال دێموکرات لەو وڵاتە کۆ بوونەوە. لەو دیدارەدا، لەگەڵ “ئا. ئۆێستبێری و کادیر کاسیرگا” لەبارەی دۆخی کوردستان و ئێران گفتوگۆیان کرد.  لەو دانیشتنەدا […]

نوێترینەکان