بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان‌و ئێران لە شەش شاری فینلاند

ڕۆژی شەممە، رێکەوتی ٢١ی رەزبەر (٢٠٢٢/١١/١٢ی زایینی) بە بەشداریی سەدان کەس لە کوردستانیان، ئێرانی، ئوکراینی‌و بیانیانی دانیشتووی فینلاند، هاوکات لە شارەکانی هێلسینکی، تامپێرە، تورکو، یووڤاسکولا، ڤاساو لاهتی، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان‌و ئێران، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوەکان بە سروودی ئەی رەقیب‌و ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی راپەڕینی سەرانسەریی کوردستان‌و ئێران دەستیان پێ کرد.

لە هەرکام لەم کۆبوونەوانەدا، پەیام‌و داخوازیی بەشداران بە زمانەکانی کوردی، فارسی‌و فینلاندی پێشکەش کران.
لەو پەیامانەدا، وێڕای ئاماژە بە شەهیدکردنی ژینا ئەمینی، بە دەستی هێزەکانی رێژیم‌و لێکەوتەکانی، راپەڕینی سەرانسەری گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی بە خاڵێکی وەرچەرخان لە قەڵەم درابوو کە لە ٤٣ ساڵی رابردوودا بێ‌وێنە بووە.

لە کۆتایی پەیامەکاندا، چەن خاڵێک وەکوو داخوازیی بەشداران ئاراستەی حکوومەتی فینلاندو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرابوو.

کۆبوونەوەی شاری هێلسینکی بە بەشداریی دوکتور پیلڤی تۆرستی، جێگری سەرۆکی شارەوانیی هێلسینکی‌و ئەندامی پێشووی پارلمانی فینلاند بەڕێوە چوو. ناوبراو بەم بۆنەوە وتەیەکی کورتی پێشکەش کردو دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی بەشدارانی کۆبوونەوەکەو راپەڕینی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”ی بەرز نرخاندو هیوای ئازادیی بۆ ئێران‌و ئوکراین خواست.

نێوئاخنی بەرنامەکانی ئەم کۆبوونەوانە، پێک هاتبوو لە درووشم‌ دژی سەرکوت، کوشتن‌و زیندانیکردنی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانی رۆژهەڵات‌و ئێران‌و، هەروەها بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی بە زمانەکانی کوردی‌و فارسی.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

بەڕێوەچوونی سێمیناریک لە سەر شۆڕشی ژینا لە فینلاند

1 شه‌م 11 27 , 2022
ڕۆژی پێنج‌شەممە ۲۴/۱۱/۲۰۲۲ی زایینی، سێمینارێک لە ژێر ناوی “راپەڕینی ئێران بە چ هۆیەک” لە لایەن سۆسیال دێموکراتەکانی شاری تورکوو له فینلاند بەڕێوە چوو. سێمینارەکە بە بەشداریی ژمارەیەک لە فینلاندیان و کوردانی دانیشتووی تورکوو بەڕێوە چوو و له لایه‌ن میکا ماسکۆلا (Mikka Maaskola) سەرۆکی سۆسیال دێموکراتەکانی هەرێمی تورکوو کرایەوە. ناوبراو بەم […]

نوێترینەکان