لە رێکەوتی ٣٠ و ٣١ مارسی ٢٠٢٢ی زایینی بە مەبەستی رێز گرتن و پەیمان نوێکردنەوە شاندێکی کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ئیسکیلستوونا سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی نیشتەجێی ئەو شارەیان کرد. شایانی باسە لەو سەردانانەدا  لەوح و چەپکە گوڵی رێزلێنان پێشکەشی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرا. هاوکات بەڵێن و پەیمان بە رێبازی شەهیدان  نوێکرایەوە.

شێری بکە:

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی بەرانبەر بە ٢١ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی بەبۆنەی جێژنی نەورۆزەوە لێژنەیەکی هاوبه‌ش پێکهاتوو له كۆمیتهی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزە سیاسیەکانی کورد لە شاری یۆتۆبۆری، تا جێژنی نەورۆزی کوردەواری و ساڵی نوێی کوردی بە بەشداری کوردانی دانیشتووی ئەو شارە و دەورووبەری بەرز […]

شێری بکە:

رۆژی یەکشەمە ٢٢ی ڕەشەمە، لە شاری “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە لە کۆڕی فیلمی دێکۆمێنتاریی “کۆماری کوردستانـ”ـدا بەشداریی کرد. هونەرمەند “سمایل ماملێ” وەکوو بەڕێوبەری ئەو کۆڕە بەرهەمی ٢٢ ساڵ هەوڵ و ماندووبوونی خۆی لەبابەت دێکۆمێنتکردنی بەڵگە و ڕووداوەکانی سەردەمی کۆماری کوردستان خستە بەر چاوی […]

شێری بکە:

ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی سمینارێک بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن لە وڵاتی “سوید” بەڕێوە چوو. سمینارەکە بە بەشداریی  “سەکینە جەوانمەرد” چالاکی بواری ژنان و سکرتێری پێشووتری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی حوزووری و “شنە دروودگەر” سکرتێری گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی […]

شێری بکە: