سمینارێک بەبۆنەی “٨ی مارس” ڕۆژی جیهانیی ژن لە وڵاتی “سوید” بەڕێوە چوو

ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی سمینارێک بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن لە وڵاتی “سوید” بەڕێوە چوو.

سمینارەکە بە بەشداریی  “سەکینە جەوانمەرد” چالاکی بواری ژنان و سکرتێری پێشووتری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی حوزووری و “شنە دروودگەر” سکرتێری گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی ئانلاین لە شاری “ئیسکیلستونا” بەڕێوە چوو.

لە سمینارەکەدا دوای بەخێرهاتنی بەشداران لەلایەن “ئارەزوو حیسامی” سمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر خاتوو “لەیلا عەلیار” بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید، پەیامی ڕێکخراوی ژنانی لە وڵاتی سوید خوێندەوە.

دواتر “ئەبوبەکر ڕەحمانی” بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بەو بۆنەوە وتەیەکی پێشکەش کرد. پاشان پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی سوید لەلایەن “سەلاح مامەش” خوێندرایەوە.

کۆڕگێڕی یەکەمی سمینارەکە “سەکینە جەوانمەرد” باسێکی مێژوویی لەسەر کار و چالاکیی ژنان لە سەردەمی کۆماری کوردستان و دروستبوونی یەکیەتیی ژنان لەو سەردەمەدا پێشکەشی بەشداربووانی سمینارەکە کرد.

کۆڕگێڕی دووەمی سمینارەکە “شنە دروودگەر” لە ڕێگای ئانلاینەوە باسێکی مێژوویی لەسەر ٨ی مارس و دروستبوونی ئەو ڕۆژە مێژووییە لە جیهان و بەتایبەتی لە کوردستان پێشکەش کرد. دواتر دوو هۆنراوە لەلایەن “ناهید حوسێنی” و “عارف عەزیزی” بەو بۆنەوە پێشکەش کران.

دوابەشی سمینارەکە بە مووزیک و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێ هات.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی دانمارک کۆنفڕانسێکی پێک هێنا

2 شه‌م 3 14 , 2022
کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی “دانمارک” کۆنفڕانسێکی گشتی لە ژێرناوی “پێشمەرگەی کوردستان” و بە یادی نەمر “زاهیر بەدری” ناسراو بە “بەبری کوێستان” بۆ ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە پێک هێنا. ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی بە بەشداریی کۆمەڵێک زۆر لە ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هەر یەک […]

نوێترینەکان