کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە وڵاتی فینلاند

رۆژی چوارشەممە ۷ی دێسامبری ۲۰۲۲زایینی، مامۆستا “ئەبووبەکر فەلسەفی”، خەڵکی شاری بانە، نووسەر، کەسایەتیی دیاری کوردو تێکۆشەری دێرینی کوردستان، لە تەمەنی ٩٩ ساڵیداو لە وڵاتی فینلاند کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا مەلا ئەبووبەکر فەلسەفی، لە دایکبووی ١٢ی ١٠ی ١٩٢٣ی زایینی، لە گوندی “گەرماو”ی ناوچەی بانە لە دایک بووە.

ناوبراو رابردوویەکی دوورودرێژی لە خزمەت‌و خەبات بۆ رزگاریی کوردو کوردستان ‌و نەهێشتنی چەوسانەوەی نەتەوەیی هەیە. لە کارنامەی خەبات و خۆراگری مامۆستا فەلسەفیدا دەکرێ ئاماژە بە بەشداریی بەڕێزیان لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ۴۶ – ۴۷ی هەتاویدا بکرێ‌و بە وتەی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات، یەکێک لە چالاکە متمانەپێکراوەکانی ئەو بزووتنەوەیەش بووە.

بەهۆی خەبات‌و تێکۆشانی دژی زوڵم‌و ستەمی نەتەوایەتی، لە لایەن دەزگای دژەمرۆیی “ساواک”ـەوە بەردەوام لە ژێر چاوەدێریدا بووەو سەرئەنجام بە تاوانی خەبات دژی جینایەتەکانی رێژیمی پاشایەتی لە کوردستان، دەسبەسەرو بۆ ماوەی ١٤ ساڵ زیندانی دەکرێ.

مامۆستا ئەبووبەکر، لە زیندانیشدا، سەرەڕای ئازارو ئەشکەنجەی دەروونی‌و جەستەیی، تەسلیمی خواستی دوژمنان نابێ‌‌و دەبێتە نموونەیەک لە قارەمانیەتی و خۆراگری لە خەبات دژی داگیرکاریی دوژمناندا.

بەهۆی بوێریی لە هەڵوێستە نەتەوەییەکانیدا،و وێه٢وهدفسفهپۆژفدفن.له مامۆستا ئەبووبەکر لە نێو هاوسەنگەران‌و لە کۆمەڵگای کوردستاندا، خۆشەویست‌و ببووە کەسایەتییەکی جێگای متمانەی هاوڕێیان‌و تێکڕای خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان.

مامۆستا ئەبووبەکر فەلسەفی وەک کەسایەتییەکی جێگای متمانەو شێلگیر لە خەبات بۆ رزگاری‌و دابینبوونی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کورد، دوای رووخانی کۆماری کوردستان، لەگەڵ تێکۆشەرانی دیکەی حیزبی دێموکرات، له زیندووکردنەوەی رێکخراوەکانی حیزبدا چالاکانە تێ‌کۆشاوەو یەکێک لە ئەندامی “کۆمیتەی ساخکەرەوە”ی حیزبی دێمۆکرات بووە.

وەک ئاماژەی پێ کرا، بەشدارێکی چالاکی بزووتنەوەی ساڵەکانی ٤٦و ٤٧ی هەتاوی بووە. دوای تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە وەک کادرو بەرپرسێکی چالاک لە رێکخراوەکانی حیزب لە ناوچەی بانە کارو ئەرکە حیزبییەکانی بە ئەنجام گەیاندوە.

لە لایەن کومیتەی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، وێڕای رێز بۆ خەباتی دەیان ساڵەی مامۆستا ئەبوبەکر فەلسەفی، خۆمان لە خەمی لە دەستدانیدا بە هاوبەش دەزانین‌و سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری دەکەین.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

بەڕێوەچوونی رێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا لە هێلسینکی

1 شه‌م 12 18 , 2022
رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز، بەرانبەر بە ١٧/١٢/٢٠٢٢ی زایینی، بە بەشداریی دەیان کەس لە کوردو ئێرانییەکانی دانیشتووی فینلاند، رێپێوانێک لە شاری هێلسینکی، پایتەختی وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو. سەرەتای رێپێوانەکە بە کۆبوونەوە لە وێزگەی شەمەنەفەری هێلسینکی‌‌و بە سروودی “ئەی شەهیدان”‌و چەن ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای رزگاریی دەستی پێ […]

نوێترینەکان