كۆنفڕانسی كۆمیتەی ناوچەی ناشڤیل لە ئامریکا بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی کۆنفڕانسی کۆمیتەی ناوچەی “ناشڤیل” لە ئەیالەتی “تێنسی” لە ئامریکا بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامان و بەرپرسی ڕێکخستنی گشتیی ئامریکا و بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم وڵاتە بەڕێوە چوو.

کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەڵ دەستی پێ کرد.

“ئەردەڵان بێهرووزی” بەرپرسی ڕێکخستنی حیزب لە ئامریکا بە پێشکەشکردنی وتاری ڕێکخستنی ئەم وڵاتە کۆنفرانسەکەی دەست پێ کرد.

پاشان “ڕەحیم ڕەشیدی” بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە ئامریکا بابەتێکی لەسەر کاری کۆمیتە و گرینگی ئەم کۆنفڕانسە بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد. دواتر “محەممەد قەرە خدری” بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی “ناسڤیل” ڕ‌اپۆرتی کار و چالاکیی کۆمیتەی پێشووی خستە بەر باس. لە درێژەدا ئەندامان و بەشداربووان ڕا و بۆچوونی خۆیان لەسەر بابەتی کۆنفرانسەکە دەربڕی.

لە کۆتاییدا “فەریبۆرز جەباری” وەک بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی “ناسڤیل” بە دەنگی بەشداربووان هەڵبژێردرا.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەیەک لەسەر تۆڕی "زووم" سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئێران بەڕێوە چوو

5 شه‌م 3 17 , 2022
ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژ، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دۆخی ڕێژیمی ئێران و ناسینی سیستمی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێژیمە، لەلایەن “ڕزگار ئالانی” لەگەڵ “جۆ گرینینگ” بەرپرسی بەشی نێونەتەوەیی و حیزبی “خوشکەکان” لە حیزبی کاری بریتانیا بە شێوەی ئانلاین لەسەر تۆڕی “زووم”، بەڕێوە چوو. سەرەتای باسەکە بە خۆپیشاندانەکانی چەند حەتووی ڕابردووی نێوخۆی ئێران دەستی پێکرد. […]

نوێترینەکان