لاوێکی کورد، بڕوانامەیەکی هونەریی جیهانیی بەدەست هێنا

وێنەهەڵگرێکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ وەک فۆتۆگرافێری پلە یەک و شارەزا، بڕوانامەی پلە یەکی لەو بوارەدا پێ بەخشرا.

“پەیام سلێمانی”، وێنەهەڵگر و هونەرمەندی لاوی جوانڕۆیی، بە وەرگرتنی بڕوانامەی وێنەهەڵگریی شارەزا و پلە یەک، لەلایەن زانکۆی هونەریی “ئالیسۆنـ”ـی ئیرلەند، بووە هۆی تۆمارکردنی شانازییەکی دیکە بۆ نەتەوەی کورد.

ئەو بڕوانامەیە لەژێر ناوی “ئەدۆبێ ئاسێ” (Adobe Ace)، کە بۆ شارەزایانی ئەو بوارەی گرافیک دەدرێت و کەسانێکی کەمیش دەتوانن ئەو بڕوانامەیە وەربگرن، ناوبراو توانیویەتی بە شارەزایی و لێهاتووییەوە یەکێک لەو  کەسانە بێت کە ئەو بڕوانامەیەی وەرگرتووە.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

کچە وەرزشوانێکی کورد سەرکەوتنێکی وەرزشیی بەدەست هێنا

هه‌ینی 2 21 , 2020
کچە تێکواندۆکارێکی خەڵکی بۆکان بە بەشداری لە کێبڕکێیەکی نێونەتەوەییدا میداڵی بڕۆنزی بەدەست هێنا. “مۆنا عەبدی”، کچە تێکواندۆکاری خەڵکی بۆکان، لە گرووپی تەمەنیی مێرمنداڵان، بە بەشداری لە کێبڕکێکانی “تۆرێنمێنتی نێونەتەوەیی” تورکیە لەژێر ناوی “Turkish_Open 2020” لە ئێستانبۆڵ، توانی میداڵی “بڕۆنز” بەدەست بهێنێت. بەرپرسی وەرزش و لاوانی بۆکان وتوویەتی، “عەبدی”، یەکەمین وەرزشوانی […]

نوێترینەکان