کچە وەرزشوانێکی کورد سەرکەوتنێکی وەرزشیی بەدەست هێنا

کچە تێکواندۆکارێکی خەڵکی بۆکان بە بەشداری لە کێبڕکێیەکی نێونەتەوەییدا میداڵی بڕۆنزی بەدەست هێنا.

“مۆنا عەبدی”، کچە تێکواندۆکاری خەڵکی بۆکان، لە گرووپی تەمەنیی مێرمنداڵان، بە بەشداری لە کێبڕکێکانی “تۆرێنمێنتی نێونەتەوەیی” تورکیە لەژێر ناوی “Turkish_Open 2020” لە ئێستانبۆڵ، توانی میداڵی “بڕۆنز” بەدەست بهێنێت.

بەرپرسی وەرزش و لاوانی بۆکان وتوویەتی، “عەبدی”، یەکەمین وەرزشوانی کچ لە پارێزگای ورمێیە کە توانیویەتی میداڵی زێڕ لە ئاستی ئاسیادا بەدەست بهێنێت.

تۆرێنمێنتی نێونەتەوەیی تورکیە، لە ١٤ی ڕێبەندانەوە لە دوو بەشی “کیوروگی و پوومسە” و سێ ئاستی تەمەنیی مێرمنداڵان، لاوان و گەورەساڵان لە ئێستانبۆڵ دەستی پێکرد.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا، “باران گەوهەری”، ٢٨ ساڵە، خەڵکی سەردەشت، سەر بە پارێزگای ورمێ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، پاش دوو مانگ فێرکاریی نێودەوڵەتی لە وڵاتی تورکیەدا، توانی “پشتوێنی ڕەشی دانی یەکی جیهانی” بەدەست بهێنێت و ببێتە شانازییەکی دیکە بۆ کوردستان.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان لە کوردستان شکستی هێنا

هه‌ینی 2 21 , 2020
بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی ڕێژیم بەبۆنەی ٢٢ی ڕێبەندانەوە، بە بەشداریی زۆر سارد و سڕی خەڵک لە کوردستان لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بوو. سەرەڕای ئەوەیکە ماوەی چەندین ڕۆژە ڕێژیم گوشاری خستبووە سەر خەڵک بۆ بەشداری لە بەناو ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان، خەڵک بە نەڕۆیشتنە سەر شەقامەکان، دژ بە بڕیارە زۆرەملێیەکانی ڕێژیم وەستاونەتەوە. لە شاری […]

نوێترینەکان