كۆمیتەی گشتیی حیزب لە سوئێد گوڵ و پرسەنامە ئاراستەی كاك باباعەلی مێهرپەروەر دەكا

کۆميتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد بەبۆنەی كۆچی ناوەختی كاك سەلاح مێهرپەروەر، كوڕی گەورەی كاك باباعەلی مێهرپەروەر ئەندامی سەركردایەتیی پێشووی حدكا لە رێگەی كۆمیتەی شاری یۆتۆبۆری بە گەیاندنی پرسەنامە و تاجەگوڵینە، هاوخەمی خۆی دەربڕی.

سەردانەكە رۆژی دووشەممە 29-03-2021 لەسەر راسپاردەی كۆمیتەی گشتیی حيزب لە سوئێد ئەنجام درا و تێیدا پرسەنامەی كۆمیتەی گشتی رادەستی كاك باباعەلی كرا و سەرەخۆشی لە خزم و كەسوكار و ئازیزانی كاك سەلاح كرا.

شاندەكەی كۆمیتەی یۆتۆبۆری پێكهاتبوو لە بەڕێزان سیرووس رئوفی بەرپرسی كۆمیتە و ئەنوەر مەحموودزادە راوێژكاری كۆمیتە.

دوێنێ یەکشەممە 28-03-2021 سەلاح مێهرپەروەر کوڕی بابەعەلی مێهرپەروەر، ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسی حدکا و کەسایەتیی سیاسيی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی کۆرۆناوە لە هەولێر کۆچی دواییکرد كه رۆژنامەنووسێكی دیاری كوردستان بوو.

كۆچكردوو سەلاح مێهرپەروەر، رۆژنامەنووسی دیاری كوردستان
شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

دەقی پرسەنامەی كۆمیتەی گشتیی حدكا لە سوئێد لە بنەماڵەی مێهرپەروەر

3 شه‌م 3 30 , 2021
كۆمیتەی گشتیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد بەبۆنەی كۆچی دوایی سەلاح مێهرپەروەر، كوڕەگەورەی كاك باباعەلی مێهرپەروەر ئەندامی سەركردایەتیی پێشووی حدكا، پرسەنامەیەكی روو لەو بنەماڵەیە و سەرجەم خزم و كەسوكاری بڵاو كردەوە كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

نوێترینەکان