بەشداری دوو شاندی حیزب لە وڵاتی سوید لە دوو ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیدا

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، هەیئەتێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی “مارف ئەحمەدی” بەشداری لە چلەی کۆچکردوو “حیفزووڵا نێروەیی” (ئەندام کارگێڕی لێژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید) کرد.

لەو کۆڕیادەدا کە لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم و لە لایەن لێژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان  لەو شارە پێکهاتبوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییەکان، نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییە کوردستانی و سویدییەکان تێیدا بەشدار بوون.

 هەیئەتی ‌حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەتا تاجەگوڵینەی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد و دواتر پەیامی هاوخەمی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن مارف ئەحمەدی  خوێندرایەوەو. “ئەحمەدی” لەو پەیامەدا ئاماژە بە دۆستایەتی نێوان هەردوو حیزب بە گشتی  و دۆستایەتی کۆچکردو حیفزووڵا نێروەیی بە تایبەتی کرا و هاوکات لە پەیامەکەدا وێڕای بەداخبوون بۆ لەدەستدانی مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و دۆستێکی باشی حیزب، پرسە و سەرەخۆشیی حیزبیان گەیاندە بنەماڵەی ناوبراو و لێژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان.

لە لایەکی دیکەوە کاتژمێر ٤ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە شاری ستۆکهۆڵم، شاندێکی دیکەی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی “عەباس یاری” بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی ستۆکهۆڵمی حیزبی دیموکرات  و “عەلی عەزیزی” ئەندامی کۆمیتە، بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکرات لە سوید بەشداری کۆڕی ماتەمینی کەسایەتی تێکۆشەری گەلی کورد “کەریم ئەحمەد” سکرتێری پێشوی حیزبی شیوعی عێراقیان کرد.

 هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، شاندی حیزب وێڕای پێشکەشکردنی تاجەگوڵینەی ڕێزلێنان پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی بەڕێز کاک مستەفای هیجری لێپرسراویی گشتیی حیزبەکەمان و پەیامی هاوخەمیی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو “کەریم ئەحمەد” گەیاند.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی پرسەی کاک "عەلی قازی" لە ئاڵمان بەشداری کرد

3 شه‌م 7 19 , 2022
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە “لەعلا کەیخوسرەوی، حیسام ئەحمەدی و سیاوەش محەممەدی” لە پرسە و سەرەخۆشیی خوالێخۆشبوو کاک “عەلی قازی” کوڕی پێشەوا قازی محەممەد کە لە شاری “کۆڵنـ”ـی وڵاتی ئاڵمان ڕێکخرابوو، بەشداریان کرد. ئەو هەیئەتە پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی […]

نوێترینەکان