بەڕێوەچوونی وێبینارێک بەبۆنەی ٢٦ـی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگە لە سوئێد

کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد، ئێواره‌ى شەممە ١٨/١٢/٢٠٢١ وێبینارێکی لە رێگه‌ى زوومەوە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداری هاوڕێیانی بەشدار بوو به‌ڕێوه‌برد کە بریتی بوون لە هەر یەک لە بەڕێزان کاک بابە عەلی میهرپەروەر کەسایەتی سیاسی و ئەندامی پێشووی رێبەری حیزب، کاک مەلا حەسەن واژەیی کادری حیزب لە کوردستان و کاک موستەفا مەناف فەرماندەی تێکۆشەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
دەسپێکی وێبینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
سەرەتا لەلایەن پێشکێشکاریی بەرنامەکە خاتوو ئاوارە جەلالیەوە بەخێرهاتنی بەشداربووانی بەڕێز کرا و لە دەسپێکی وێبینارەکە دا داوا لە بەرپرسی کۆمیتەی گشتی کاک ئەبوبه‌کر ڕحمانی کرا کە پەیامی کۆمیتەی گشتی پێشکێش بکات.
پاشان داوا لە بەرێز کاک بابە عەلی میهرپەروەر کرا کە بابه‌تەکەی کە لە سەر کوردستان و ئێران و ناوچەکە بوو پێشکێش بکا، دیارە بەڕێزیان بە وردی سەبارەت بە هەلومەرجی ئێران و ناوچەکە و وەزعی نالەباری ئەمڕۆی خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە نێو خۆی ئێران و مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی گەلانی ناڕازی سەبارەت بە وەزعی مەعیشەتی و گرانی و هه‌ڵاوسانی ئابوریی هەروەها بە ئاژاوەگێڕی لە ژێر ناوی شیعە گەری لە وڵاتانی عەرەبی و لە هەمووی گرینگتر هەوڵی رژیم بۆ درووستکردنی چەکی ناوەکی کرد.
لە بەشێکیتری وتە بەنرخەکانیدا بەڕێزیان باسی لەسەر گەورەیی و لەخۆبوردوویی هێزی پێشمەرگە و هەوڵ و تێکۆشانی بێ وچانی کوڕان و کچانی پێشمەرگەی بەرز نرخاند. لە کۆتایی باسەکانی جەختی لەسەر یەکڕیزی هەردوو بەشەکەی حیزب کرده‌وە و بەڕێزیان پێیانوایە کە یەکگرتن زەرورەتێکی ئەمڕۆییە و دەبێ لەو ڕاستایەدا کاری زیاتر بکرێت .
لە بەشێکی دیکەی وێبینارەکەدا بەڕێز کاک مەلا حەسەن واژەیی کادری دەزگای رێکخستنی حیزب لە کوردستان باسێکی سەبارەت بە پێناسەی پێشمەرگە و بیر و هێزی پێشمەرگە پێشکەش کرد. بەڕێزیان لە بەشێکی تری باسەکەیدا تیشكى خسته‌ سەربار و دۆخی ئێستای پێشمەرگە کە دەبێ زیاتر خۆی دەرخات و بەر بەرەکانیەکان دەبێ توند و تۆلتر بکرێن چونکە بە نەرم نواندن و سیاسەتی دیموکراتیبوون لەگەڵ ڕێژیمیکی تۆتالیتێر لە جێگای خۆیدا نییە، بۆیە دەبێ هەموومان بە یەکەوە بۆ سەر خستنی داوا ڕه‌وکانمان تێبکۆشین و خەباتەکە ببه‌ین بۆ قۆناخێکیتر کە کاریگەریی زیاتری لە سەر دوژمن هەبێت.
کاک موستەفا مەناف فەرماندەی بەوەجی حیزبەکەمان بەهۆی ئەوەی کە لە چیاکانی کوردستان بوو وە خەتی ئینترنێتیەکەی باش نەبوو نەیتوانی وتەکانی خۆی پێشکەش بکات .
وێبیناری رۆژی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ وڵاتی سوئێد دوو ده‌مژمێر به‌رده‌وام بوو.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد

هه‌ینی 1 14 , 2022
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندان “عەبدوڵڵا مام مەولانی سێوەتاڵی”، ناسراو بـە “عەبدوڵڵا سوور و عەبدوڵڵا پـەروانـە” پێشمەرگەیەکی دێرین  و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد. ناوبراو ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی لە  گوندی سێوەتاڵ سـەر بـە سـەردەشت لـەدایک بووە. کاک “عەبدوڵڵا” ساڵی ١٣٤٤ی […]

نوێترینەکان