لە 25ـی گەلاوێژدا وێبینارێك بۆ ئەندامانی حیزب لە سوئێد ساز دەكرێ

لە 75ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێراندا و بەپێی ئەو زنجیرە وێبینارانەی رێكخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات بۆ جێژنی 25ـی گەلاوێژی ئەمساڵ سازی دەكا، بۆ كۆمیتەی گشتى و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حدكا لە سوئێد وێبینارێكی سیاسی لە ئاستی رێبەریی حیزب بەڕێوەدەچێ كە تێیدا باسی سیاسەتەكانی حیزب و هەروەها قۆناخە مێژوویییەكانی نێوان شەهیدبوونی د.شەڕەفكەندی تا دەسپێكی راسان دەكرێ.
وەك لە ئافیشی بەرنامەكەشدا هاتووە، ئەو وێبینارە شەممەی داهاتوو 15-08-2020 كات 20:00 بەشێوەى ئانلاین لەسەر ZOOM بەڕێوەدەچێ.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

کۆچی دوایی ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب لە وڵاتی ئاڵمان

1 شه‌م 8 9 , 2020
خاتوو سەعدیە کۆهزادی، ئەندامی دڵسۆزو چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد. رۆژی هەینی، رێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ی زایینی) خاتوو سەعدیە کۆهزادی، ئەندامی حیزبی دێموکرات، بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئاڵمان کۆچێ دوایی کرد. سەعدیە کۆهزادی، ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەری ئاوایی […]

نوێترینەکان