زیاتر له ٨٠ لەسەدی خه‌ڵكی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مەجلیسی ڕێژیم‌دا به‌شدارییان نه‌كرد و ئه‌وه‌یش پیشانی دا کە ڕێژیم تووشی شكستێكی گه‌وره هاتووه.
ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا کەمتر لە ٢٥ لەسەد بووە، بەڵام ڕێژیم وتی کە ٤٢ لەسەد بووە.
“خامنەیی خۆی دانی بەوەدا نا کە خەڵک بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا نەکردووە”.
خه‌ڵكی ئێران به بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می مەجلیسی ئێران كه ته‌نیا به شانۆیه‌كی سیاسیی دەزانن، “نا”یه‌كی گه‌وره‌یان به‌و ڕێژیمه وت و نیشانیان دا كه ئەو دەسەڵاتە هیچ ڕه‌واییه‌كی نه‌ماوه.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران به هه‌موو پڕوپاگه‌نده، هه‌ڕه‌شه و ته‌ماح خستنه به‌ر خه‌ڵک و پیلانی دیکه، نه‌یتوانی ئیراده‌ی بایكۆتكردنی خه‌ڵک بشكێنێت و خه‌ڵک بباته سه‌ر سەندووقه‌كانی ده‌نگدان.
هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می مەجلیسی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی، ٢ی ڕەشەمە به‌ڕێوه چوو و کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەو هەڵبژاردنەی بایکۆت کرد.
سەرچاوە: کوردستان مێدیا