نوێنەری حیزبی دێموکرات و سوسیال دێموکرات لە سوید کۆ بوونەوە

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمە، “حەمید تەیمووری”، نوێنەری پیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە سوید لەگەڵ “ئەنوەر کاکایی”، ئه‌ندامی یه‌که‌ی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات لەگەڵ ناوەندی سوسیال دێموکرات لەو وڵاتە کۆ بوونەوە.

لەو دیدارەدا، لەگەڵ “ئا. ئۆێستبێری و کادیر کاسیرگا” لەبارەی دۆخی کوردستان و ئێران گفتوگۆیان کرد.

 لەو دانیشتنەدا کێشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تووشبوونی خەڵکێکی زۆر لە ئێران و بەتایبەتی کوردستان هاتە بەر باس.

کاربەدەستانی ئێران لەم کاتەدا چەوساوەنوێنی دەکەن و پێیان خۆشە کە ئەم ڤایرۆسە خەڵکی لە شەقامەکاندا نەهێشتووە، بە جۆرێک کە خەڵک ئەم دیکتاتۆرانەی لەبیر کردووە.

 سەرەڕای ئەوەش ڕێژیم نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی کوردستان دەنێرێت و سپای پاسداران لە هەر کوێ بیانهەوێت نەخۆشخانەکان بەکار دێنن کە ئەمەش بووەتە قەیرانێکی چارەسەرنەکراو.

لەلایەکی دیکەوە هەرچی یارمەتی بۆ بومەلەرزەلێدراوانی خۆی و سەڵماس و گوندەکانی دەوروبەری کۆ کراوەتەوە ڕێژیم دزیویەتی. بۆ نموونە چادر و کەلوپەلەکانیان لە تورکیە فرۆشتووەتەوە.

کوردستان بەگشتی لە هەلومەرجێکی زۆر خەراپدایە، لە کاروکاسبییەوە بگرە تاکوو قوتابخانە و زانکۆکان و بێدەرەتانیی خەڵک، ڕێژیمیش لە ئاوی لێڵ ماسی دەگرێت.

سەرەڕای ئەمانەش ئێعدام و کوشتن و گرتن لە کوردستان بەردەوامە.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

پێشمەرگەیەکی دێرین کۆچی دوایی کرد

شه‌م 3 7 , 2020
کاک “ئیسماعیل نەقشبەندی” پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد. کاک “ئیسماعیل نەقشبەندی” لە ساڵی ۱۳۳۰ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لە پاوە لەدایک بوو. هەتا پۆلی ٣ی ناوەندی لەم شارە دەرسی خوێند. ناوبراو خۆشکەزای شەهید “محەممەدعەلی نەقشبەندی” بوو، وێڕای خاڵی، لەسەر تەنیا دەرمانخانەی پاوە کاری […]

نوێترینەکان