کۆرۆنا لە کوردستان قوربانی لێکەوتەوە

لە چەند شاری کوردستان کۆرۆنا خەریکە پەرە دەستێنێت بە هۆی ئەو نەخۆشییە چەند کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەک هاووڵاتیش تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە.

 ڕێژیم هیچ یارمەتییەک بە خەڵک ناگەیەنێت و کەلوپەلی بێهداشتی لە بازاڕدا زۆر کەمە.

بەپێی زانیارییەکان، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان پەرەی ئەستاندووە و لە چەند شاری کوردستاندا قوربانیشی لێکەوتووەتەوە و چەندین شوێن وەک شوێنی قەرەنتینە دیاری کراوە.

زانیارییانە باس لەوە دەکەن کە بەشی پیاوانی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە شاری “سەقز”، کراوەتە قەرەنتینەی تووشبووان به کۆرۆنا.

لەو شارەدا پێشتر، ٣ کەس کە گومان دەکرا تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بووبن دوای قەرەنتینەکرانیان که وڵامی تاقیکارییەکانیان وەرگرتووەتەو؛ مەرەخەس کراون.

هەروەها ٩ کەسی دیکە کە گومانیان لەسەر بووە کە تووشی کۆرۆنا بوونە خەوێندراون و چاوەڕێی وڵامی تاقیکارین.

خەڵک لە باری دەروونییەوە لە شاری سەقز شپرزەیە و تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوونە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕاپۆرتەکان لە شاری کرماشان باس لەوە دەکەن کە ٢ کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی “ئیمام ڕەزا”، گیانیان لەدەست داوە و ٥ کەسی دیکەش لە تووشبووان، قەرەنتینە کراون کە دۆخیان نالەبارە.

بەپێی زانیارییەکان لە شاری کرماشان، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی گرتووە و دەمامک و کەلوپەلی بێهداشتی لە دەرمانخانەکاندا نەماوە، ئەگەریش هەبێت زۆر گرانە.

هاووڵاتییەک لەو بارەوە وتوویەتی: “کرماشان وەکوو شاری مردووەکانی لێهاتووە و چۆڵ بووە، ماوەی ٣ ڕۆژە بۆ نان کڕین دەڕۆینە دەرەوەی شار و ئەویش بە دەمامک و دەستەوانەوە“.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا وتراوە کە زانکۆی “ڕازی”، هەتا ٤٠ ڕۆژی داهاتوو داخراو دەبیت.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ماوە کورتەدا کە گەیشتە ئێران، توانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئیراندا تەشەنە بستێنێت و خەڵکانێکی زۆر بەو ڤایرۆسە تووش بوونە کە ڕێژیم، باس لە ڕاستییەکان ناکات و هیچ هەوڵێکیش بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ناکا.

سەرچاوە: کوردستان مێدیا

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

بەشداری شاندێكی حیزبی دێموكرات لە یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی "كۆمەڵە"دا

3 شه‌م 2 25 , 2020
شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری كۆپێنھاگ بەشداری یادی كۆمەڵە بوون. رۆژی شەممە رێكەوتی٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر بە ٢٢ی فێورییەی ٢٠٢٠ی زایینی، شاندێكی كۆمیتەی حیزب لە شاری كۆپێنھاگی پایتەختی وڵاتی دانمارک بە سەرپەرەستی حەتەم جەھانگیری بەرپرسی كۆمیتەی كۆپێنھاگ بەشداری رێورەسمی یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵە، رێكخراوی كوردستانی حیزبی […]

نوێترینەکان