کۆمیتەی نۆروێژ سیمیناریێکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامەکانی پێکهێنا

کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی فێورییەی ٢٠٢٠ی زایینی لە شاری سترۆمێن سیمینارێکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ بە بەشداری بەڕێز “کاوە عەبداڵی” بەرپرسی ڕێکخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات، بەڕێوەبرد.

سیمینار، بە سرودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک وەستان بە بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، دەستی پێکرد.

لەدەسپێکدا “نادر قودرەتی” بەرپرسی ڕێکخستنی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە نۆروێژ، وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووانی سیمینار، ڕیزبەندی چۆنیەتی بەڕێوەچونی سیمینارەکەی بۆ بەشداران خوێندەوە.

دواتر “عەبباس نامی” بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ، باسێکی کورتی سەبارەت بە مەبەست و ئامانج لە پێکهێنانی سیمینار بۆ ئامادەبوان باس کرد.

باسی سەرەکی سیمینار تایبەت بوو بە چەندین بڕگە و بابەتی ڕێکخستنی و تەشکیلاتی لەدەرەوەی وڵات بەتایبەت وڵاتی نۆروێژ، هاوکات باسێکی دیکەی گرنگی سیمینارەکە بریتی بوو لە بەهێزکردن و بردنەپێشی کار و چالاکیەکان لە دەرەوەی وڵات کە لەو بەشەدا “کاوە عەبداڵی” بەرپرسی ڕێکخستنی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات، بە وردی قسەی لەسەر کردن و لە چەند ڕەهەندێکەوە بۆ ئەندامانی بەشدار لە سیمینارەکەی شیکردەوە. بەڕێزیان لە نێوان وتەکانی‌دا ئاماژەی بە ئاڵوگۆڕەکانی دوای کۆنگرەی شازدەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کرد و هاوکات تیشکی خستە سەر پێکهاتەی نوێی حیزب، لەو پێوەندیە دا جەختی لەسەرگرینگی ئامادەیی و هاوکاری ئەندامانی حیزب بە گشتی کردەوە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە حیزبیەکان.

دواتر “جەمیل ئەحمەدی” بەرپرسی بەشی ماڵی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە نۆروێژ، چەند ڕوونکردنەوەیەکی لە بواری ماڵی و ماف و ئەرکەکانی ئەندام لە ڕێکخراودا سەبارەت بە پشتیوانی دارایی بۆ حیزبەکەیان خستە ڕوو.

دوابەدوای ئەو باسانە، هەر یەک لە بەشداربووان، تێبینی و ڕەخنە و پرسیار و پێشنیارەکانیان هێنایە بەر باس و لە ڕوانگەی خۆیانەوە لێکدانەوەیان بۆ بەشێکی زۆر لە بابەتە ئاماژە پێکراوەکان کرد و هاوکات زۆر پێشنیاری بە کەڵک و جێگای تێڕامان خرانە ڕوو.

لە دوا بڕگەی کاری سیمیناردا “کاوە عەبداڵی” وڵامی سەرجەم پرسیارەکانی دایەوە و هەروەها لەسەر سەرنج، ڕەخنە و تێبینیەکان ڕوونکردنەوەی پێویستی دا و ڕوانگە و بڕیاراتی حیزبی بۆ ئامادەبوان باس کرد.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

بە ئاشکرا کردنی بەردەوامی ڕێبازی پێشەوا

2 شه‌م 3 2 , 2020

نوێترینەکان