شاندى حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بەشداری کۆڕی ماتەمینی شەهید موسا باباخانی بوو

ڕۆژی شەممە ۲۱ـی ئاگوست وەڤدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی دکتۆر ئیدریس ئەحمەدی ئەندامی ناوەندی سیاسی و هاوڕێیەتی کۆمیتەی سوئێد بەشداری ڕێورەسمێک بوون کە لە لایەن هاوڕێیانی دیکەی دێموکڕاتەوە بۆ شەهید موسا باباخانی له ستۆكهۆڵم ڕێک خرابوو.

وەڤدی حدکا کە پێک هاتبوو لە د.ئیدریس ئەحمەدی، ئەنوەر کاکایی ئەندامی یەکەی کارگێڕی دەرەوەی وڵات، مەولود عەبدیلزادە بەپرسی کۆمیتەی سوئێد و چیا عەلیار بەرپرسی پێوەندیەکان بە هاورێیەتی بەشێکی دیکە لە ئەندامان و بەرپرسانی حیزبی لەو وڵاتە وێڕای دانانی تاجەگوڵى وەفاداری بە شەهیدان لەو کۆڕیادەدا بەشدار بوون.

لەو ڕێورەسمەدا كە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی رەقیب” دەستی پێكرد، پەیامی هاوخەمی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکڕاتی کورستانی ئێران لە لایەن چیا عەلیار خوێندرایەوە کە تێیدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ هاوسەنگەرانی شەهید موسا و بنەماڵەکەی هاوکات جەخت لە سەر یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بە هەموو جیاوازی ڕوانینەکانەوە کرایەوە تا لەو سۆنگەیەوە کوردی ڕۆژهەڵات وەک هێزێکی شوێندانەر لە ئاڵۆگۆڕە سیاسی و کێشە چاوەڕوان نەکراوەکان دا دەربکەوێ.

لێبووردەیی و خوێندنەوەی یەكتر لەپێناو بەرژەوەندی بەرزی نەتەوەیی و بە هێزکردنی خەباتی شار و شاخ وەک سیاسەتی حیزبی دێموکڕات جەختی لەسەر کرایەوە و ئاماژە کرا کە لەو پێناوە دا حیزبی ئێمە کاری جیدی كردووە و هەنگاوی رژدی ناوە.

لەو مەراسمە دا کە دوو حیزبی سوئێدی و چەندین لایەنی کوردستانی بەشدار بوون لە پەیامەکانیان دەگەڵ دەربڕینی هاوخەمی و مەحکوم کردنی تیروریسمی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات ئاماژەیان بە مەسەلەی یەکگرتنەوە لە حیزبی دێموکڕات دا دەکرد و تێکڕا بە ئەرێنی و دڵخۆشکەر وەسفیان دەکرد

ئەو ڕێورەسمە کە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی رەقیب” دەستی پێ کردبوو، کاتژمێر پێنجی ئێوارێ بە سروودی “ئەی شەهیدان” کۆتایی هات.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی سوئێد

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

ڕێوڕەسمی خاكسپاری و پرسەی كۆچكردوو کاک ئەحمەد کاکەمەمی لە ستۆكهۆڵم بەڕێوەچوو

2 شه‌م 8 30 , 2021
ڕۆژی شەممە ۲۸ـی ئاگوست کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە سوئێد بە هاوکاریی بنەماڵەی کۆچکردوو ئەحمەد کاکەمەمی ڕێوڕەسمی بە خاک ئەسپاردن و پرسەیان بەڕێوە برد. کاتژمێر ۱۱:۳٠ بەیانی بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوئێد، کۆڕ و کۆمەڵی ڕوناکبیری و ئەدەبی […]

نوێترینەکان