کۆمیتەی حیزب لە ئووستورالیا کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بەڕێوەبرد

رۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ی زایینی، بە مەبەستی شرۆڤە و ڕوونکردنەوەی ئائیننامەی کۆنفرانسی هەڵبژاردن، کۆبوونەوەیەک لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بۆ ئەندامانی حدکا لە وڵاتی ئووستورالیا بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان “مەسعود سەمەدی” بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە وێڕای بەخێرهێنانی بەشداربووان، سوپاسی بەڕێز کاک ئەردەڵان بێهرووزی کرد کە وەک بەرپرسی “رێکخستنی هەرێمی ئەمریکا” ئامادەی کۆبوونەوەکەیە و لەسەر چەند پرسێکی تەشکیلاتی و سیاسی باسێک پێشکەش دەکات. دوابەدوای ئەوە بەڕێز “بێهرووزی” لە سەر نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دوا و وێڕای باسێکی گشتی لەسەر رێکخستنی دەرەوە و کار و چالاکی کۆمیتەکان، خاڵەکانی ئائیننامەی کۆنفرانسی کۆمیتەکانی بە ووردی خستە بەر باس و بۆ بەشدارانی شیکردەوە. بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ پرسیار و تێبینی بەشداربووان کە دواتر لەلایەن بەڕێز “بێهرووزی” بەرپرسی “رێکخستنی هەرێمی ئەمریکا”وە وەڵام درانەو.

کۆبوونەوەکە پاش دوو سەعات و نیو لە باس و گفتووگۆی ڕێکخستنی و ڕێکخراوەیی کۆتایی پێهات.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران - فینلاند

1 شه‌م 11 29 , 2020
ئێوارەی رۆژی شەممە، رێکەوتی  ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ بەرامبەر بە ٢٨ی نۆڤامبری ٢٠٢٠ی زایینی، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، سەر بە کۆمیتەکانی فینلاند، کۆبوونەوەیەکی ئانلاینان بەڕێوە برد. کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی، بە نیشانەی رێزگرتن لە خەبات‌و گیانفیدایی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، دەستی پێ کرد. دواتر پرشنگ محەممەدی، بەرپرسی خولی پێشووی کۆمیتەی […]

نوێترینەکان