رۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەمە، “هه‌ژار ده‌شتی”، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له دانمارک، سه‌ردانی “پارتی لیستی هاوپهیمانیـ”ـی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه چاوپێکه‌وتنی کرد.
له‌و دیداره‌دا کۆمه‌ڵێک پرسی تایبه‌ت به کوردستان و ئێران باسیان لێوە کرا.
نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له باسه‌کانیدا وێڕای شیکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی حیزب، باسی له خه‌باتی بێوچانی چوار ده‌یه‌ی حیزبی دێموکرات کرد دژ بە ڕێژیمی ئێران بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی.
ناوبراو هەروەها باسی له دۆخی کوردستان و گۆشار و زه‌بر و زه‌نگی ڕێژیم بو سه‌ر خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کرد.
دوو لایەن هاوده‌نگ بوون له سه‌ر ئه‌وه‌یکه له داهاتوودا پێوه‌ندیی نزیک و هاوکارییان هه‌بێت.