کەسایەتییەکی ناوداری کرماشان لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، حاجی ”فەیزۆڵڵا سەفەری” کەسایەتیی ناوداری ناوچەی دەشتی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد.

حاجی ”فەیزوڵڵا سەفەری” لە ساڵی ١٣١٥ی هەتاوی لەدایک بووە، ناوبراو کوڕی حاجی ”سەیفوڵڵا” کوێخای گوندی ”تەپانی” لە دەشتی زەهاو بوو.

کاتێک لە ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٥٨ی هەتاوی، لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە هێلیکۆپتێر، تانک و چەکی قورسەوە هێرش کرایە سەر گوندی ”تەپانی”، بنەماڵەی کوێخا سەیفوڵڵا و خەڵکی گوندەکە دوای شەڕێکی قارەمانانە دژی هێزەکانی ڕێژیم و دانی ٥ شەهید و ٨ بریندار، ئاوارەی گوندەکانی دەوروبەر بوون و لە دوای چەند مانگ مانەوە لە گوندەکانی سەرسنوور، بە ناچاری کۆچ کرابوون بۆ ئۆردووگای ڕۆمادی.

بنەماڵەی کوێخا ”سەیفوڵڵا” لە دوای دوو دەیە ئاوارەیی، ڕوویان کردە وڵاتی نۆروێژ و لەو وڵاتەدا مانەوە.

بنەماڵەی ”سەفەری”  بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕن  و بە دەیان کەسیان لە ڕیزی تێکوشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا خەباتیان کردووە و ئێستایش لە تێکوشان و خەبات بەردەوامن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی  لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

کۆمیتەی حیزبی دێموکڕات لە وڵاتی سویس وێبینارێکی سیاسی-تەشکیلاتی بەڕێوەبرد

3 شه‌م 4 14 , 2020
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ئاوریلی٢٠٢٠ی زایینی، کۆمیتەی حیزبی دێموکڕات لە وڵاتی سویس وێبینارێکی سیاسی-تەشکیلاتی بە بەشداری بەشێکی زۆر لە  ئەندامانی ئاشکرای حیزب لەو وڵاتە و بە میوانداری بەڕێزان (کاوە عەبداڵی – بەرپرسی ڕێکخستنی گشتی حیزب لەدەرەوەی وڵات) و (شەهریار نەقشبەندی – بەرپرسی  ڕێکخستنی هەرێمی ئورووپا و جێگری ڕێکخستنی دەرەوەی وڵات) […]

نوێترینەکان