كۆمیته‌ى حیزبی دیمۆكراتی كوردستانى ئێران‌ له‌ سوئێد سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ى حه‌ریقی ده‌كا

بەداخەوە رۆژی شەممە ڕێکەتی ٣٠/٠١/٢٠٢١ کاک “یونس حەریقی” کوڕی کاک محەممەد ڕەسووڵ حەریقی خەڵکی بۆکان بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

کاک یونس برای پێشمەرگەی دێرین کاک موتەلب حەریقى بوو .کاک”یونس حەریقى کەسێکی “نابیست و له‌ زمان كه‌وتوو” بوو، بەڵام خاوەن شیان و تواناییەکی تایبەت بوو. هەر لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای خوێند دەبێ و بێ ئەوەى لە قوتابخانه‌ وەری بگرن رێگه‌ی خوێندن دەگرێتەبەر و هەموو رۆژ لەگەڵ منداڵە کانی تر دەچێتە قوتابخانە بۆ فێر بوون. به‌ڵام مامۆستاکان دەینێرنەوە ماڵێ و دوا جار یوسفی برای دەچێتە قوتابخانە و بە مامۆستاکان دەڵێ یونس پێی خۆشە هەر بێت لێرە چاو لێبکات و فێری خوێندن و نووسین بێ و پێویست ناکات خۆتانی پێوە ماندوو بکەن تکایە لێگەڕێن بۆخۆی بە چاولێکردن فێر دەبی.

کاک “یونس حەریقی” بەردەوام دەبێت و توانی خۆی پێ بگەیێنی و دواتر بە هۆی تواناکانی وەک کارمەندی شاره‌وانی دامەزرا و تا دوو ساڵ بەر لە ئێستا کە بە هۆی تەمەنه‌وه‌ خانەنشین کرابوو.
کاک ” یونس حەریقی” کەسێکی دیار و خۆشناوی خەڵکی شاری بۆکان و دەورووبەری بوو.

بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک “یونس حەریقی ” وێڕای هاوخەمی، پرسە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هاوڕێی تێکۆشەر و دێرینی حیزبەکەمان مام “موتەلیب حەریقی” و هەموو بنەماڵەى حەریقی و خزم و کەسانی دەکەین و خۆمان لە خەم و پەژارەیاندا بە هاوبه‌ىش دەزانین.
روحی کۆچکردوو کاک” یونس حەریقی” شاد بێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی سوئێد
٣١/٠١/٢٠٢١

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەبارەی دەستبەسەركردنی هاونیشتمانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

2 شه‌م 2 1 , 2021
شاڵاوێکی بەڕبڵاوی ڕاوەدوونان و گرتن و کوشتن و بێسەروشوێن کردنی گەنجان و لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماوەی ۲۲ ڕۆژی ڕابردوودا لە ئارا دایە و بەشێکی بەرچاو لە ئازادیخوازانی ڕۆژھەڵات کەوتوونەتە زیندانەکانی ئەو ڕێژیمەوە. بەناوی ڕەوەندی کوردیی لەدەرەوە بەتوندی سەرکۆنەی ئەو جۆرە تاوان و سەرکوت کردنەی […]

نوێترینەکان