کەریم پەرویزی
سیستمی كۆلۆنیالیستیی حاكم له ئێران، له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كی وێرانكه‌ری وه‌كوو كڕۆنادا، نه‌ك یارمه‌تیی خه‌ڵكی نه‌داوه و سیستمێكی ته‌ندروستیی وه‌های دانه‌مه‌زراندووه كه وه فریای خه‌ڵك بكه‌وێ، به‌ڵكوو خۆی بۆته هۆكارێك بۆ هێنانی ئه‌و نه‌خۆشییه و به بڕیاره دواكه‌وتووانه و دژهمرۆییهكانی هه‌م له ڕێگه‌ی ماهان ئه‌یره‌وه كڕۆنای هێنایه ئێران و هه‌م له ڕێگه‌ی قهرهنتینهنهكردنی قۆمه‌وه، له هه‌موو ئێران بڵاوی كرده‌وه.
ئێسته ئیدی سه‌رتاپای ئێران كڕۆنا گرتوویه و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای ئێران له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كڕۆنادایه و كۆمه‌ڵگا خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه شه‌ڕ ده‌كا.
ڕێژیم ته‌نیا خه‌ریكی پاراستنی كه‌سه نزیكه‌كان و بهرپرسانیهتی و سوپای پاسدارانیش خه‌ریكی مافیای گه‌نده‌ڵییه تاكوو شتومه‌كی ته‌قه‌لوبی به خه‌ڵك بفرۆشێ!
ئێستا هه‌موو كۆمه‌ڵگای ئێران له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كی وه‌كوو كڕۆنا به‌ره‌وڕوو بوون و هیچ هیوایه‌كیان به سیستمی ته‌ندروستیی حكومه‌تی نییه و خۆیان خه‌ریكی ده‌ربازكردنی گیانیانن. له‌م كاته‌دا كه هه‌مووی ڕای گشتی له ئێران به كڕۆناوه خه‌ریكه، كۆماری ئیسلامی له چه‌ند بواردا خه‌ریكی گه‌نده‌ڵكارییه كه دوای تێپه‌ڕینی كڕۆناش، ژیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئاسووده نابێ.
له‌م ڕۆژانه‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژیم مه‌رجه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی قبووڵ نه‌كرد، ئێران كه‌وته لیستی ڕه‌شی سیستمی جیهانیی دژه سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه و ئه‌م بڕیاره بازرگانی و ئابووریی ئێران ئه‌وه‌نده‌ی دیكه وێران ده‌كا.
هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا دووباره ئاژانسی وزه‌ی ناوكی ڕاپۆرتی دا كه كۆماری ئیسلامی به‌خێرایی ئۆرانیۆمی پیتێندراو زیاد ده‌كا و سێ بنكه‌ی ناوكیی دیكه‌ی هه‌یه كه ڕێگه‌ی به ئاژانس نه‌داوه سه‌ردانیان بكا!
له هه‌مان كاتدا ئه‌م ڕێژیمه هه‌م فڕینی فڕۆكه‌كانی ماهانی بۆ چین ڕانه‌گرتووه و به‌رده‌وام خه‌ریكی بردن و هێنانی شتومه‌كی نه‌زانراوه و له هه‌مان كاتیش‌دا سیستمی ته‌ندروستیی جیهانیش ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م ڕێژیمه له كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌دا شكستی هێناوه و ئاماره‌كانیشی ڕاست نین!
ئه‌م بوارگه‌له كه له فه‌زای ڕه‌وانیی كڕۆنادا، خه‌ریكه به بێده‌نگی تێده‌په‌ڕێ، له ڕۆژان و مانگه‌كانی داهاتوودا گوشاری زیاتر و سزای زیاتری بۆ ڕێژیم به‌دوادا ده‌بێ و ژیانی خه‌ڵكیش زۆرتر ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌م كاته‌دا كه ژیانی كۆمه‌ڵگا تووشی هه‌ژانێكی قورس بووه و كڕۆنا ههڕستی له كۆمه‌ڵگا بڕیوه، هه‌ر سیستمێكی دیكه، ته‌نانه‌ت سیستمی دیكتاتۆریی وه‌كوو چین، له فیكری ده‌ربازكردنی كۆمه‌ڵگادا ده‌بێ و هه‌موو ئیمكاناتهكهی بۆ پاراستنی گیانی كۆمه‌ڵگا ته‌رخان ده‌كا، تاكوو به‌ڵای نه‌خۆشییه‌كه له كۆڵ ببێته‌وه به‌ڵام ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی، له هیچ سیستمێكی دیكتاتۆریی دیكه ناچێ و له‌وپه‌ڕی ماڵوێرانیی خه‌ڵكدا، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر وێرانكارییه‌كانی و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه داهاتووی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و نه‌هامه‌تی ده‌با.
له وڵاتانی دیكه ڕه‌نگه كڕۆنا ژیانی خه‌ڵك وه‌مه‌ترسی بخا و دوایه به به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه نه‌خۆشییه‌كه ده‌رباز بكه‌ن و بگه‌نه قۆناخی ئاسووده‌یی به‌ڵام له ئێران‌دا دوای تێپه‌ڕینی كڕۆنا، ئاسووده‌ییه‌ك نابێ و له‌ئێسته‌وه ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی خه‌ریكه ڕۆژان و مانگه‌كانی دوای تێپه‌ڕینی كڕۆناش وێران ده‌كا.
سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تیی كۆمه‌ڵگای ئێران ڕێژیمی كۆلۆنیالیستیی حاكمه و ته‌نیا به دژه گهندلێدان له‌م ڕێژیمه و سووتاندنی كه‌لاكی ڕێژیم، خه‌ڵكانی ئێران ده‌توانن به ئاسووده‌یی بگه‌ن.
سەرچاوە: کوردستان مێدیا