شاندى کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی خاکسپاریی تێکۆشەر ئیحسان بیچیملی بوو

رۆژی هەینی رێکەوتی 29-01-2021 شاندێك بە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد كه پێکهاتبوو لە هاوڕێیان چیا عەلیار و عەباس یاری بەشداری ڕێوڕەسمی خاکسپاردنی تێکۆشەری دیرێنی گەلەکەمان ئیحسان بیچیملی بوون کە لە شاری ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کرد.

ئیحسان بیچیملی خەڵکی باکوری کوردستان بوو کە ساڵی 1980 پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و خەباتی ڕزگاریخوازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێده‌وه‌ گەڕاوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕیزی خەباتکارانی حیزبەکەماندا وێڕای زۆربەی تێکۆشەرانی پارتى سوسیالیستی باکوری کوردستان وەک پێشمەرگە ئەرکی پیرۆزی خەباتی ڕزگاری کوردستانی له‌شان گرت.

پاش چەند ساڵ لە سەر داوای حیزبی دێموکڕات گەڕاوە وڵاتی سوئێد و لای بنەماڵەکەی و له دەرەوەی وڵاتیش ناوبراو هەمیشە دۆستێکی بە وەفا و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو.

لە رێوڕەسمى خاكسپاریدا پەیامی هاوخەمیی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکرات خوێندراوە و شاندى حیزب پرسە و هاوخەمیان گه‌یانده‌ بنەماڵەی ناوبراو و سۆزى حیزبی دێموکراتیان بۆ بنەماڵەکە دووپات كرده‌وه‌.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

كۆمیته‌ى حیزبی دیمۆكراتی كوردستانى ئێران‌ له‌ سوئێد سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ى حه‌ریقی ده‌كا

2 شه‌م 2 1 , 2021
بەداخەوە رۆژی شەممە ڕێکەتی ٣٠/٠١/٢٠٢١ کاک “یونس حەریقی” کوڕی کاک محەممەد ڕەسووڵ حەریقی خەڵکی بۆکان بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد. کاک یونس برای پێشمەرگەی دێرین کاک موتەلب حەریقى بوو .کاک”یونس حەریقى کەسێکی “نابیست و له‌ زمان كه‌وتوو” بوو، بەڵام خاوەن شیان و تواناییەکی تایبەت بوو. […]

نوێترینەکان