کۆمیتەی حیزبی دێموکڕات لە وڵاتی سویس وێبینارێکی سیاسی-تەشکیلاتی بەڕێوەبرد

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ئاوریلی٢٠٢٠ی زایینی، کۆمیتەی حیزبی دێموکڕات لە وڵاتی سویس وێبینارێکی سیاسی-تەشکیلاتی بە بەشداری بەشێکی زۆر لە  ئەندامانی ئاشکرای حیزب لەو وڵاتە و بە میوانداری بەڕێزان (کاوە عەبداڵی – بەرپرسی ڕێکخستنی گشتی حیزب لەدەرەوەی وڵات) و (شەهریار نەقشبەندی – بەرپرسی  ڕێکخستنی هەرێمی ئورووپا و جێگری ڕێکخستنی دەرەوەی وڵات) بەڕێوە برد. 

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سرودی (ئەی ڕەقیب) و ساتێک بێدەنگی‌ڕاگرتن بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز کاوە عەبداڵی باسێکی لەسەر  ڕووبەڕووبونەوەی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران لەگەڵ پێشھاتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابوری ئێران و پەرەستاندنی کێشەی بژێوی و تەندروستی خەڵکی ئێران، پێشکەش كرد. ھەروەھا لەسەر ئەرک و مافی ئەندامان لە بەرانبەر حیزبدا چەند ڕوونکردنەوەیەکی بە بەشداربووان ڕاگەیاند.

   لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بەشداربووان بە ڕەخنە و پرسیارەکانیان چالاکانە لەسەر باسەکان دووان.

لەکۆتایی ئەو کۆبوونەوە سیاسی-تەشکیلاتییەدا لەلایەن کۆڕگێران و بەشە پەیوەندیدارەکانی ئۆرگانەکانی حیزبەوە وەڵامی پرسیارەکان درایەوە.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

ئامین كاشانی هاوسەرى شەهیدێکی حیزبی دێموکڕات كۆچی دوایی كرد

5 شه‌م 4 16 , 2020
رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٣ی ئاپریلی ٢٠٢٠ی زایینی، خاتوو (ئامین كاشانی) هاوسەری شەهید سمایل كرمانج بەهۆی نەخۆشی‌یەوە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە وڵاتی سوئێد كۆچی دوایی كرد. هاوسەری خاتوو ئامینە؛ شەهید سمایل کرمانج ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە هێرشێکی دڕندانەی سوپای رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ سەر كوردستان لە ناوچەی نەغەدە شەهید […]

نوێترینەکان