ئامین كاشانی هاوسەرى شەهیدێکی حیزبی دێموکڕات كۆچی دوایی كرد

رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٣ی ئاپریلی ٢٠٢٠ی زایینی، خاتوو (ئامین كاشانی) هاوسەری شەهید سمایل كرمانج بەهۆی نەخۆشی‌یەوە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە وڵاتی سوئێد كۆچی دوایی كرد.

هاوسەری خاتوو ئامینە؛ شەهید سمایل کرمانج ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە هێرشێکی دڕندانەی سوپای رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ سەر كوردستان لە ناوچەی نەغەدە شەهید بوو.

خاتوو ئامینە پاش شەهیدبوونی هاوسەرەكەی، ئەركی بەخێوكردن و پێگەیاندنی منداڵەكانی كەوتە سەرشان و بەباشترین شێوە ئەو ئەركە قوورسەی لەو بارودۆخە نالەبارەی كوردستاندا بەجێگەیاند و دواتریش لە ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی وەک پەنابەر ڕوودەکەنە وڵاتی سوێد و مافی پەنابەری لەو وڵاتە وەردەگرن.

خاتوو ئامینە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سوێد كۆچی دوایی كرد.

کۆمیتەی سوێدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران پرسە و هاوخەمی خۆی دەگەیەنێتە بنەماڵەی کاشانی و کرمانج و خۆی بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانێت، هاوکات ڕۆڵی خاتوو ئامینە لە پێگەیاندن و سەرپەرشتی منداڵەکانی شەهید سمایل کرمانجدا گەورە و بەرز دەنرخێنێ.

شێری بکە:

بابەتی دواتر

تەرمی خاتوو ئامینه كاشانی سپاردەی خاك كرا

5 شه‌م 4 16 , 2020
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 2020.04.16 کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ تەرمی خاتوو ئامینه کاشانی کچی شەهید کەریم کاشانی و هاوسەری شەهیدی فەرماندە سمایل کاشانی لە گۆڕستانی شاری ئوریبرۆی وڵاتی سوئێد سپاردەی خاك كرا. رێوڕەسمی خاكسپارییەكە بە بەشداریی بنەماڵەى خوالێخوشبوو و خزم و کەسانی بەڕێوەچوو كە تێیدا لە لایەن مەولوود عەبدیلزادە، بەرپرسی کۆمیتەی […]

نوێترینەکان