ڕێوڕەسمی ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی کۆماری کوردستان لە پاریس بەڕێوە چوو

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی ڕێبەندان، ڕێورەسمی ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری  پاریس بەڕێوە چوو.

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە فەرانسە بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان، لایەنگران و بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێوڕەسمێک بە مەبەستی ڕێزلێنان لە تێپەربوونی ٧٤ ساڵ بەسەر دامەزرانی کۆماری کوردستان، بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” دەستی پێکرد و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاگەیەندرا.

دواتر وتارێک لەلایەن “خەبات قوربانی”، بەرپرسی کۆمیتەی فەرانسە، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا شانۆیەک لەلایەن “ئێقبال درەخشانی” لەسەر بابەتی تراژدیی کۆڵبەران بەڕێوە چوو.

پاشان “ئیبراهیم ئەحمەدی” و “خوسرەو ئەنساریان”، دوو هونەرمەندی کوردی دانیشتووی وڵاتی فەرانسە، چەند پارچە گۆرانییەکیان پێشکەش کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا فیلمێک لەسەر کۆماری کوردستان پیشان درا.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەدا

شه‌م 2 22 , 2020
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندان، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری كۆڵن لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا بەشداریی کرد. لەو ڕێوڕەسمەدا، سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە و ژمارەیەک لە میوان و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەكان بەشدار بوون. پەیامی کۆمیتەی حیزبی […]

نوێترینەکان