كه‌ریم په‌رویزی
سیستمی كۆلۆنیالیستیی حاكم له ئێران كه‌وتۆته په‌له‌قاژه‌یه‌ك كه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌ست بۆ هه‌ر كارێكی دوور له لۆژیك و ئوسوولی سیاسی ده‌با.
گه‌ر سیستمێكی سیاسی جێگرتوو بێ و هیچ خه‌می ڕووخان و داته‌پینی نه‌بێ، له‌به‌رامبه‌ر گرفت و كێشه‌كاندا زۆر قورس و قایم ده‌رده‌كه‌وێ و ڕه‌نگه هه‌ندێ جار ته‌حه‌موولی كێشه و گرفتیش بكا، چوونكه نیگه‌رانیی نییه و هه‌ست به مه‌ترسی ناكا؛ به‌ڵام گه‌ر ڕێژیمێك شه‌وانه وڕێنه‌ی ڕووخان بكا و ڕۆژانه دڵه‌كوته‌ی داته‌پینی هه‌بێ، له كاته ئاساییه‌كانیشدا، بڕیاری زۆر ناسیاسی و دژه لۆژیكی ده‌دا و كێشه‌كان له خۆی ده‌كا به قه‌یران.
ڤیرووسێك هاته نێو وڵاتی ئێران و خامنه‌یی له ترسی ڕووخانی ڕێژیمه‌كه‌ی شاردیه‌وه و دوایه‌ش بوو به قه‌یرانێكی گه‌ورە كه ڕه‌وایی ڕێژیمی ته‌نانه‌ت له نێو به‌سیجی و وه‌لایه‌تمه‌داره‌كانیدا له نێو بردووه.
هه‌ر له‌و بواره‌دا بوو كه كاتێك ترسی مووشه‌كه‌كانی ئا‌مریكا دایگرتبوو، به‌په‌له‌پڕووزه له فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكراینیی دا و كردی به قه‌یرانێكی گه‌وره‌تر له خۆی.
له كاتێكدا كه ته‌واوی ئێران به ده‌ستی كۆرۆناوه ده‌ناڵێنێ و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ڕۆژانه مه‌رگی ئازیزانیان ده‌بینن كه كۆرۆنای دیاریی كۆماری ئیسلامی به‌رۆكیانی گرتووه و ئازاریان ده‌دا، ئه‌م ڕێژیمه دووباره كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
سوپای پاسداران كه وه‌كوو باندێكی تێرۆریستیی مافیایی، هه‌موو وڵاتی تاڵان كردووه، له ترسی مه‌رگی ڕێژیم، په‌نا ده‌باته به‌ر تۆپباران و مووشه‌كبارانكردنی كوردستان.
رۆژانه له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان هه‌واڵی جموجۆڵی هێزه‌كانی سوپای پاسداران بڵاو ده‌بێته‌وه و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه هێز و جبه‌خانه‌ی سوپای پاسدارانه كه دێن و ده‌چن و ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان له هێزی تێرۆریستی ده‌ته‌نن.
هه‌ر ڕۆژه و له گۆشه‌یه‌كی كوردستانه‌وه هه‌واڵ دێ كه هێزه‌كانی سوپای پاسداران یان پێش به خه‌ڵكی ئاسایی ده‌گرن و ئازار و ئه‌زیه‌تیان ده‌ده‌ن یان تۆپباران و مووشه‌كبارانی كوردستان ده‌كه‌ن.
له زۆر شوێن سوپای پاسداران هێزه‌كانی دامه‌زراندووه و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی ناوچه ده‌كا كه هاتوچووی كوێستانه‌كان نه‌كه‌ن و له گونده‌كانی خۆیان دوور نه‌كه‌نه‌وه. هه‌ر له‌و بواره‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی زۆریان له خه‌ڵك كردووه كه هه‌ر جموجووڵێكی پێشمه‌رگه‌یان بینی ڕاپۆرتی بده‌نه‌وه به سوپای پاسداران.
قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی ڕێژیم و داته‌پینی ئابووریی ئێران و توندتربوونه‌وه‌ی گوشاره‌كان، وه‌ها ڕێژیمی ترساندووه كه هه‌موو دۆڵ و بن به‌ردێكی كوردستانی لێ بۆته پێگه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌ر كوردێك كه له ڕێگاوبانه‌كانی كوردستاندا بگه‌ڕێ، پێی وایه كه ئه‌وه پێشمه‌رگه‌یه و هێزی زۆری سوپای پاسدارانی بۆ ڕه‌وانه ده‌كا.
له كاتێكدا كه هه‌موو دونیا كۆماری ئیسلامی به مه‌ترسی بۆ سه‌ر جیهان و ناوچه ده‌ناسێنێ و له تازه‌ترین نموونه‌دا، ڕاپۆرتی ئیتلاعاتیی ئاڵمان، حیزبوڵا و ئێران به هه‌ره‌شه‌ی جیدیی بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی ناوچه ناو ده‌با، سوپای پاسداران له ترس و زه‌نده‌قچوونیدا چه‌ند ڕۆژ به‌دوای یه‌كدا، تۆپباران و مووشه‌كبارانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كا!
ئه‌م كردار و هه‌ڵسوكه‌تانه‌ی ڕێژیم ، نیشانه‌ی هێز و سه‌قامگیریی ئه‌م سیستمه كۆلۆنیاڵیستییه نین به‌ڵكوو ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه له ژێر گوشاری له‌راده‌به‌ده‌ردا، ترسی ڕووخانی ڕێژیمه‌كه‌ی دایگرتووه، بۆیه هه‌موو كردارێكی نالۆژیكی و غه‌یره سیاسی ده‌كا و هه‌موو په‌له‌قاژه‌یه‌كی بۆ درێژدان به مانه‌وه‌یه‌تی و له‌و پێناوه‌شدا ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ، له ژێر گوشاردا هه‌ڵه‌ی زۆرتر و زۆرتر ده‌كا و قه‌یرانه‌كانی لێ قووڵتر ده‌بێته‌وه.