تەرمی پێشمەرگەی دێرین حەسەن عەزیزی ئەسپاردەی خاك كرا

رۆژی سێشەم 2020/03/17 بە بەشداری و چاوەدێریی شاندێكی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد و شانەی رێكخستنی حیزب لە شاری مالمۆ، تەرمی پێشمەرگەی دێرینی حیزب کاک حەسەن عەزیزی بەخاك سپێردرا.

لە رێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەك له خزم و كەسوكار و منداڵانی هاوڕێی كۆچكردوو ئامادەی بوون، مەولوود عەبدیلزادە بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە سوئێد وێڕای سپاس و پێزانین لە بەشدارانی رێوڕەسمەكە، کوورتەیەکی لە ژیانی پڕ سەروەریی رەوانشاد کاک حەسەن باس كرد و پرسە و هاوخەمیی حیزب و كۆمیتەی گشتی گەیاندە ماڵ و منداڵ و كەسوكاری هاوڕێی كۆچكردوومان.

لەو رێوڕەسمەدا بەناوی كۆمیتەی حیزبەوە تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا لە سەر گڵکۆی کاک حەسەن دانرا.

شایانی باسە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی پاراستنی تەندرووستیی گشتی و بەشداران، داوا كرابوو پرسە و سەرەخۆشی و ڕێوڕەسمەكانی پێوەست سنووردار بی و رەچاوی رێنمایییەكانی تەندرووستیی وڵاتی سوئێد كرابوو كە كۆبوونەوەی بەربڵاو نەكرێ.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، سەرلەبەیانيی رۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمە، حەسەن عەزیزی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکڕات دوای چل ساڵ پێشمەرگایەتی، بە هۆی نەخۆشيی شێرپەنجە لە شاری مالمۆی وڵاتی سوئێد کۆچی دوایی کرد و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کرد.

حەسەن عەزیزی کوڕی عەزیز، لە ساڵی ١٩٦٠ی زایینی (١٣٣٩ی هەتاوی) لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گوندی گێسیانی ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە لە دایک بووە.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

وێرانكردن له‌ نێو گه‌نده‌ڵكاریدا

5 شه‌م 3 19 , 2020
کەریم پەرویزی سیستمی كۆلۆنیالیستیی حاكم له‌ ئێران، له‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كی وێرانكه‌ری وه‌كوو كڕۆنادا، نه‌ك یارمه‌تیی خه‌ڵكی نه‌داوه‌ و سیستمێكی ته‌ندروستیی وه‌های دانه‌مه‌زراندووه‌ كه‌ وه‌ فریای خه‌ڵك بكه‌وێ، به‌ڵكوو خۆی بۆته‌ هۆكارێك بۆ هێنانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ و به‌ بڕیاره‌ دواكه‌وتووانه‌ و دژه‌مرۆییه‌كانی هه‌م له‌ ڕێگه‌ی ماهان ئه‌یره‌وه‌ كڕۆنای هێنایه‌ ئێران و […]

نوێترینەکان