بە ئاگاداری ھەموو ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات رادەگەیێنین کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 12.07.2020 کاتژمێر ٨ی شەو بە کاتی ئورووپا لە ٣١ـەمین ساڵیادی شەھید بوونی رێبەری زانا و پێغەمبەری ئاشتی دوکتور قاسملووی نەمر، وێبینارێکی بەرینی سیاسی بۆ سەرجەم ئەندامانی حیزبی لە دەرەوەی وڵات بە بەشداری ھاوڕێی تێکۆشەر لوقمان مێھفەر (پارێزەر و ئەندامی ھەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران)، دوکتور پیتر گالبرایت (باڵوێزی پێشووی ئامریکا لە کرواسی و ماموستای زانکۆ) و ھەروەھا دوکتور خالید خەیاتی (مامۆستای زانکۆ لە لینشۆپینگ و نۆرشۆپینگ) لە ژووری (زووم) پێک دێنین.
لینکی تایبەت بۆ بەشداری ئیوە ئازیزان لەو وێبینارەدا پێشتر لە رێگای رێکخستنی ھەرێمەکان و کۆمیتەکان دەنێرینە خزمەتتان. بۆ ئاگاداری ئیوە بەرێزان لە کاتی پێشکەش کردنی بابەتی پیتر گالبرایت، ھاوڕێ کاک ئارەش ساڵح وەک وەرگێر یارمەتیدەری ئیمە دەبن.