نوێنەری حیزبی دێموکرات لە بریتانیا باسی لە دۆخی کوردستان کرد

نوێنەری بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا لەگەڵ بەرپرسی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی حیزبی لیبرال دێموکراتی بریتانیا کۆ بوویەوە.

“ڕزگار ئالانی” بە نوێنەرایەتیی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕ لەگەڵ بەڕێز “فیل بێننیون” بەرپرسی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی حیزبی لیبرال دێموکراتی بریتانیا چاوپێکەوتنی پێک هێنا.

لەو چاوپێکەوتنەدا نوێنەری پەیوەندییەکانی حیزب باسێکی لە سەرمافی مرۆڤ لە کوردستان، گرتن، ئەشکەنجە و لە سێدارەدانی لاوانی کورد و هەروەها پێدانی چەند بەڵگە لەسەر مافی مرۆڤ لە کوردستان بە ناوبراو دا.

تەوەرێکی دیکەی باسەکان لەسەر دوایین هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە ئێران، وەزعی ئابووری لە کوردستان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و هەروەها کوشتن و بریندارکردنی کۆلبەران بوو.

شێری بکە:

Pdkimedia Komitekan

بابەتی دواتر

ڕێوڕەسمی یادی شەهیدانی ڤییەن لە وڵاتی "فەرانسە" بەڕێوە چوو

4 شه‌م 3 9 , 2022
بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدان دوکتور “قاسملوو و هاوڕێکانی” کە بە دەستی دیپلۆماتی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە “ڤییەن” تێرۆر کران ڕێوڕەسمێک لە گۆڕستانی “پێرلاشێز” بەڕێوە چوو. ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ ڕێزگرتن و یادکردنەوە لە شەهیدانی “ڤییەن”، لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاویدا کە بە […]

نوێترینەکان