پەیامی تایبەتی ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

‌‎کۆمەڵانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی کوردستان

‌‎هۆگران و ئەویندارانی ڕێبازی دێموکرات

‌‎ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات

‌‎بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

‌‎زیندانییانی سەربەرز و خۆڕاگری سیاسی

‌‎٧٥ ساڵ لەمەوبەر بەپێی زەروورەتێکی سیاسی و بە پاشخانێکی مێژوویی و لەسەر بناغەی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژ-ک)، بە مەبەستی ڕێکخستنی خەباتی نەتەوەی کورد و لە هەلومەرجی سیاسیی نوێی ناوچەکەدا و لەسەر دەستی نەمر پێشەوا ”قازی محەممەد”، حیزبی دێموکرات، حیزبی خۆشەویستی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و ئەستێرەی پڕشنگداری جووڵانەوەی میللی – دێموكراتیكی گەلی كورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان دامەزرا و لە ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ، ٧٥ ساڵ لە تەمەنی پڕ لە شانازی و سەروەریی خۆی تێپەڕ دەکات و یووبیلی ئەڵماس لە بەرۆکی خۆی دەدات.

‌‎بە دامەزرانی حیزبی دێموکرات، کورد و تەڤگەری ڕزگاریخوازیی نەتەوەکەمان پێیان نایە قۆناغێکی نوێ لە خەباتێکی مۆدێڕن و سەردەمیانە و خاوەن بەرنامەیەکی سیاسی و پێشکەوتنخوازانە.

حیزبی دێموکرات بە درێژایی ژیانی سیاسی و قۆناغە سەختەکانی خەبات و تێکۆشانی لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا بۆ ساتێکیش بێت لە چالاکی و خەبات سڵی نەکردووەتەوە و دێڕ بە دێڕی مێژووی تێکۆشانی حیزبەکەمان لە وەرزە زێڕینەکانی خەباتدا تۆمار کراوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەنگاوەکانی لەپێناو ئاشتی و ئازادی و وەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورددا پتەوتر کردووە.

‌‎بەم بۆنە پیرۆزەوە بە ناوی ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات ‎پیرۆزبایی لە هەموو ئازادیخوازان بەگشتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی، کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەتایبەتی دەکەین و هەروەها لە ئاستی گیانی هەموو ئەو شەهید و نەمرانەی کە لە ڕێگای خزمەت بە ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات‌ و لە ڕەوتی بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی نەتەوەکەماندا سەریان نایەوە و گیانیان فیدای بەختەوەریی نەتەوەکەیان کرد سەری ڕێز دادەنەوێنین.

‌‎گەلاوێژ، خاڵی گەشانەوەی هیواکان لە هەموو خەڵکی ئازادیخواز و مافویستی کوردستان پیرۆز و هیواتان بەرزتر بێت.

‌‎ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەروەوەی وڵات

‌‎٢٥ی گەڵاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی

شێری بکە:

بابەتی دواتر

٢٥ی گەلاوێژ؛ بەڕێوەچوونی وێبنارێکی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ لە وڵاتی فینلاند

4 شه‌م 8 19 , 2020
رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی (١٦/٨/٢٠٢٠ی زایینی)، بە بۆنەی حەفتاوپێنجەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، بە بەشداریی بەڕێزان کاک کەریم پەرویزی‌، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزب‌و کاک باباعەلی مێهرپەروەر، چالاکی سیاسی‌و ئەندامی پێشووتری دەفتەری سیاسیی حیزب، وێبنارێکی تایبەت بەڕێوە چوو. وێبنارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب‌و ساتێک بێدەنگی […]

نوێترینەکان